Yunus • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ لَهُمُ ٱلْبُشْرَىٰ فِى ٱلْحَيَوٰةِ ٱلدُّنْيَا وَفِى ٱلْءَاخِرَةِ ۚ لَا تَبْدِيلَ لِكَلِمَٰتِ ٱللَّهِ ۚ ذَٰلِكَ هُوَ ٱلْفَوْزُ ٱلْعَظِيمُ ﴾
“For them there is the glad tiding [of happiness] in the life of this world and in the life to come; [and since] nothing could ever alter [the outcome of] God's promises, this, this is the triumph supreme!”
[ لَهُمُ الْبُشْرَى فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا ] له ژیانی دونیادا موژده‌یان بۆ هه‌یه له‌سه‌ر زمانی پێغه‌مبه‌ران كه موژده به‌م پیاوچاكانه دراوه، یاخود خه‌وبینینى چاك كه موسڵمان خۆى بیبینێت یان پێوه‌ى ببینن كه به‌شێكه له چل و شه‌ش به‌شى پێغه‌مبه‌رایه‌تى [ وَفِي الْآخِرَةِ ] وه فریشته‌كان له كاتی ڕوح كێشاندا، وه له قیامه‌تیشدا موژده‌یان پێ ئه‌ده‌ن كه نه‌ترسێن موژده بێ له ئێوه به به‌هه‌شتی خوای گه‌وره [ لَا تَبْدِيلَ لِكَلِمَاتِ اللَّهِ ] وشه‌كان و به‌ڵێنى خوای گه‌وره گۆڕانی به‌سه‌ردا نایات [ ذَلِكَ هُوَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ (٦٤) ] ئا ئه‌مه بردنه‌وه‌ی هه‌ره گه‌وره‌یه كه ئه‌ولیاو پیاوچاكانی خوای گه‌وره به‌ده‌ستی دێنن.