Al-Humaza • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ ٱلَّذِى جَمَعَ مَالًۭا وَعَدَّدَهُۥ ﴾
“[Woe unto him who amasses wealth and counts it a safeguard,”
[ الَّذِي جَمَعَ مَالًا وَعَدَّدَهُ (٢) ] ئەمانە بۆچی گاڵتەو سووكایەتی بە خەڵكى ئەكەن و توانجیان لێ ئەدەن؟ لەبەر ئەوەی سەروەت و سامانی زۆریان كۆكردۆتەوەو ژماردوویانە بەهۆی زۆری سەروەت و سامان و ماڵیانەوە گاڵتەو سووكایەتی بە خەڵكى ئەكەن و خۆیان بەگەورە ئەزانن و لەخۆبایی بوون .