Al-Fil • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَأَرْسَلَ عَلَيْهِمْ طَيْرًا أَبَابِيلَ ﴾
“Thus, He let loose upon them great swarms of flying creatures”
[ وَأَرْسَلَ عَلَيْهِمْ طَيْرًا أَبَابِيلَ (٣) ] وە خوای گەورە باڵندەی بۆ ناردن، وتراوە: ئەو باڵندانە كۆمەڵ كۆمەڵ بوونە, یاخود یەك لە دوای یەك هاتوونە, یان لێرەو لەوێ لە هەموو شوێنێكەوە هاتوونە, ئەبابیل بەو مانایانە هاتووە, وە وتراوە: جەمعە موفرەدەكەی ئیبیلە (إِبِيل) یان وتوویانە: موفرەدی نییە (طَيْرًا أَبَابِيلَ) وتوویانە: باڵندەیەكی ڕەش یان سەوز بوونەو لەلای دەریاوە هاتوونە .