Hud • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ ۞ مَثَلُ ٱلْفَرِيقَيْنِ كَٱلْأَعْمَىٰ وَٱلْأَصَمِّ وَٱلْبَصِيرِ وَٱلسَّمِيعِ ۚ هَلْ يَسْتَوِيَانِ مَثَلًا ۚ أَفَلَا تَذَكَّرُونَ ﴾
“These two kinds of man may be likened to the blind and deaf and the seeing and hearing. Can these two be deemed alike in [their] nature? ` Will you not, then, keep this in mind?”
[ مَثَلُ الْفَرِيقَيْنِ كَالْأَعْمَى وَالْأَصَمِّ ] نموونه‌ی ئه‌م دوو كۆمه‌ڵه: باوه‌ڕداران و بێباوه‌ڕان وه‌كو كوێر‌و لاڵ وان كه كافران كوێرن له ئاستی بینینی حه‌قدا وه كه‌ڕن له ئاستی بیستنی حه‌قدا [ وَالْبَصِيرِ وَالسَّمِيعِ ] وه باوه‌ڕداران حه‌ق ده‌بینن و ئه‌بیستن [ هَلْ يَسْتَوِيَانِ مَثَلًا ] ئایا ئه‌م دوو كۆمه‌ڵه یه‌كسانن [ أَفَلَا تَذَكَّرُونَ (٢٤) ] ئایا بۆ بیر ناكه‌نه‌وه‌و په‌ندو ئامۆژگارى وه‌رناگرن و جیاكارى ناكه‌ن له نێوانیاندا؟ نه‌خیر یه‌كسان نین جیاوازیه‌كی زۆر له نێوان موسڵمان و كافردا هه‌یه كه موسڵمانان چاویشیان ئه‌بینێ و گوێشیان ئه‌بیستێ به‌ڵام ئه‌وان چاویان كوێره له ئاست بینینی حه‌ق وه گوێشیان كه‌ڕه له ئاست بیستنی حه‌قدا.