Hud • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَيَصْنَعُ ٱلْفُلْكَ وَكُلَّمَا مَرَّ عَلَيْهِ مَلَأٌۭ مِّن قَوْمِهِۦ سَخِرُوا۟ مِنْهُ ۚ قَالَ إِن تَسْخَرُوا۟ مِنَّا فَإِنَّا نَسْخَرُ مِنكُمْ كَمَا تَسْخَرُونَ ﴾
“And [so Noah] set himself to building the ark; and every time the great ones of his people passed by him, they scoffed at him. [Thereupon] he said: "If you are scoffing at us-behold, we are scoffing at you [and your ignorance], just as you are scoffing at us.”
[ وَيَصْنَعُ الْفُلْكَ وَكُلَّمَا مَرَّ عَلَيْهِ مَلَأٌ مِنْ قَوْمِهِ سَخِرُوا مِنْهُ ] نوح - صلی الله علیه وسلم - ده‌ستی كرد به دروست كردنی كه‌شتیه‌كه، وه هه‌ر كۆمه‌ڵێك له قه‌ومه‌كه‌ی به‌لایدا تێئه‌په‌ڕین گاڵته‌یان پێ ئه‌كردو ئه‌یانووت: نوح تۆ پێشتر پێغه‌مبه‌ر بووی ئێستا بووی به دارتاش؟! یاخود ئه‌یانووت: له وشكانیدا كه‌شتی دروست ئه‌كه‌ی ئایا كه‌شتی له وشكانیدا ئه‌ڕوات؟! گاڵته‌یان پێ ئه‌كرد [ قَالَ إِنْ تَسْخَرُوا مِنَّا فَإِنَّا نَسْخَرُ مِنْكُمْ كَمَا تَسْخَرُونَ (٣٨) ] نوحیش - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووی: ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ ئێوه گاڵته‌مان پێ بكه‌ن ئه‌وه ئێمه‌ش سبه‌ینێ له داهاتوو گاڵته به ئێوه ئه‌كه‌ین كاتێك كه نوقم ئه‌بن له‌ناو ئاوه‌كه‌دا.