Hud • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ فَإِن تَوَلَّوْا۟ فَقَدْ أَبْلَغْتُكُم مَّآ أُرْسِلْتُ بِهِۦٓ إِلَيْكُمْ ۚ وَيَسْتَخْلِفُ رَبِّى قَوْمًا غَيْرَكُمْ وَلَا تَضُرُّونَهُۥ شَيْـًٔا ۚ إِنَّ رَبِّى عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍ حَفِيظٌۭ ﴾
“"But if you choose to turn away, then [know that] I have delivered to you the message with which I was sent unto you, and [that] my Sustainer may cause another people to take your place, whereas you will in no wise harm Him. Verily, my Sustainer watches over all things!"”
[ فَإِنْ تَوَلَّوْا فَقَدْ أَبْلَغْتُكُمْ مَا أُرْسِلْتُ بِهِ إِلَيْكُمْ ] ئه‌گه‌ر پشتیان هه‌ڵكرد له‌وه‌ی كه ئیمانت پێ بێنن ئه‌وا پێیان بڵێ: ئه‌وه‌ی كه خوای گه‌وره منی له پێناویدا بۆ لای ئێوه ناردووه ئه‌وه من به ئێوه‌م ڕاگه‌یاندو به‌ڵگه‌م به‌سه‌رتاندا جێگیر كرد [ وَيَسْتَخْلِفُ رَبِّي قَوْمًا غَيْرَكُمْ ] وه ئه‌گه‌ر ئیمان نه‌هێنن خوای گه‌وره ئێوه له‌ناو ئه‌بات و كه‌سانێكی تر له جێی ئێوه جێ‌نشین ده‌كات و ئه‌بن به‌جێگره‌وه‌ی ئێوه كه به تاك و ته‌نها خوا ده‌په‌رستن و شه‌ریكى بۆ دانانێن [ وَلَا تَضُرُّونَهُ شَيْئًا ] وه ناتوانن هیچ زیانێك به‌خوای گه‌وره بگه‌یه‌نن [ إِنَّ رَبِّي عَلَى كُلِّ شَيْءٍ حَفِيظٌ (٥٧) ] به‌راستى په‌روه‌ردگارم هه‌موو وته‌و كرده‌وه‌ى ئێوه ئه‌پارێزێ وه چاودێر‌و به‌ده‌سه‌ڵاته به‌سه‌ر هه‌موو شتێكدا‌و سزاتان ده‌داته‌وه له‌سه‌رى.