Hud • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ فَلَمَّا رَءَآ أَيْدِيَهُمْ لَا تَصِلُ إِلَيْهِ نَكِرَهُمْ وَأَوْجَسَ مِنْهُمْ خِيفَةًۭ ۚ قَالُوا۟ لَا تَخَفْ إِنَّآ أُرْسِلْنَآ إِلَىٰ قَوْمِ لُوطٍۢ ﴾
“But when he saw that their hands did not reach out towards it, he deemed their conduct strange and became apprehensive of them. [But] they said: "Fear not! Behold, we are sent to the people of Lot.”
[ فَلَمَّا رَأَى أَيْدِيَهُمْ لَا تَصِلُ إِلَيْهِ نَكِرَهُمْ ] كاتێك كه بینی ده‌ستیان پێی ناگات و ده‌ستی بۆ درێژ ناكه‌ن پێی ناخۆش بوو وایزانی بۆ شه‌ڕو خراپه هاتوونه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر جاران كه‌سێك بڕۆیشتایه‌ته ماڵی كه‌سێك نیازی خراپ بووایه نمه‌كی نه‌ده‌كردن، نه‌یزانى ئه‌مانه فریشته‌ن چونكه له‌سه‌ر شێوه‌ى گه‌نجى جوان هاتبوون، وه فریشته ناخۆن و ناخۆنه‌و ئاره‌زوو شه‌هوه‌تیان نیه ( ئیبراهیم - صلی الله علیه وسلم - كه باوكى پێغه‌مبه‌رانه غه‌یب نه‌زانێت چۆن كه‌سانێكى ئه‌م سه‌رده‌مه غه‌یب ده‌زانن؟!!) [ وَأَوْجَسَ مِنْهُمْ خِيفَةً ] وه هه‌ستی به ترس كرد‌و له دڵی خۆیدا لێیان ترسا [ قَالُوا لَا تَخَفْ إِنَّا أُرْسِلْنَا إِلَى قَوْمِ لُوطٍ (٧٠) ] ئه‌وانیش پێیان وت مه‌ترسێ ئێمه فریشته‌ی خوای گه‌وره‌ین و بۆ لای قه‌ومی لوط نێردراوین.