An-Naas • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ مِن شَرِّ ٱلْوَسْوَاسِ ٱلْخَنَّاسِ ﴾
“"from the evil of the whispering, elusive tempter”
[ مِنْ شَرِّ الْوَسْوَاسِ الْخَنَّاسِ (٤) ] له شه‌ڕو خراپه‌ی شه‌یتان كه (خه‌نناسه) واته: ئه‌گه‌ر زیكری خوای گه‌وره بكه‌ی دێته‌وه یه‌ك و بچووك ئه‌بێته‌وه‌و نامێنێ و دیار نامێنێ، وه ئه‌گه‌ر زیكری خوای گه‌وره نه‌كه‌ی گه‌وره ئه‌بێته‌وه، وه شه‌یتان له‌ناو خوێنی مرۆڤدا دێت و ئه‌ڕوات و وه‌سوه‌سه دروست ئه‌كات، وه ئه‌گه‌ر جوێنی پێ بده‌ی یان قسه‌ی پێ بكه‌ی زیاتر گه‌وره ئه‌بێته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بڵێی: (بِسْمِ اللَّهِ) ئه‌وكاته بچووك ئه‌بێته‌وه به ئه‌ندازه‌ى مێشێك و بچووكتریش وه زاڵ ئه‌بی به‌سه‌ریدا، وه ئه‌گه‌ر مرۆڤ هه‌ڵه بكات و بێ‌ئاگا بێ شه‌یتان وه‌سوه‌سی بۆ دروست ئه‌كات به‌ڵام زیكری خوای گه‌وره بكات ئه‌وا شه‌یتان دوورئه‌كه‌وێته‌وه، بۆیه زۆربه‌ی نه‌خۆشیه ده‌روونیه‌كان و وه‌سوه‌سه‌كان كه دروست ئه‌بن له شه‌یتانه‌وه‌یه‌و به‌هۆی كه‌می زیكری خوای گه‌وره‌وه‌یه، وه شه‌یتان زاڵ بووه به‌سه‌ر مرۆڤدا.