Yusuf • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ فَلَمَّا ذَهَبُوا۟ بِهِۦ وَأَجْمَعُوٓا۟ أَن يَجْعَلُوهُ فِى غَيَٰبَتِ ٱلْجُبِّ ۚ وَأَوْحَيْنَآ إِلَيْهِ لَتُنَبِّئَنَّهُم بِأَمْرِهِمْ هَٰذَا وَهُمْ لَا يَشْعُرُونَ ﴾
“And so, when they went away with him, they decided to cast him into the dark depths of the well. And We revealed [this] unto him: "Thou wilt yet remind them of this their deed at a time when they shall not perceive [who thou art]!"”
{یوسف پێغەمبەر - صلی الله علیه وسلم - دەخەنە ناو بیرەوە} [ فَلَمَّا ذَهَبُوا بِهِ ] كاتێك كه باوكی ڕازی بوو له‌گه‌ڵ خۆیاندا بردیان [ وَأَجْمَعُوا أَنْ يَجْعَلُوهُ فِي غَيَابَتِ الْجُبِّ ] وه خۆیان یه‌كلا كرده‌وه‌و بۆچونیان كۆ كرده‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه بیكه‌نه ناو قوڵایی بیره‌كه‌وه (هه‌ر ئه‌وه‌نده لاى باوكیان رۆیشتن ده‌ستیان كرد به ئازاردان و لێدان و جوێن پێدانى، كه په‌ناى ببردایه بۆ لاى یه‌كێكیان لێی ده‌دا، وه خۆى بگرتایه به لێوارى بیره‌كه‌وه له ده‌ستیان ده‌دا، پاشان به‌ستیانه‌وه به حه‌بلێك و خستیانه ناو دۆلكه‌یه‌كه‌وه‌و شوڕیان كرده‌وه بۆ ناو بیره‌كه، له نیوه‌ى رێگاكه حه‌بله‌كه‌یان بڕى و به‌ریان دایه ناو بیره‌كه‌و كه‌وته ناو ئاوه‌كه پاشان سه‌ركه‌وته سه‌ر تاوێرێك له ناوه‌ڕاستى بیره‌كه [ وَأَوْحَيْنَا إِلَيْهِ لَتُنَبِّئَنَّهُمْ بِأَمْرِهِمْ هَذَا وَهُمْ لَا يَشْعُرُونَ (١٥) ] ئه‌له‌و كاته‌دا خوای گه‌وره وه‌حی بۆ یوسف نارد - صلی الله علیه وسلم - وه‌كو دڵنه‌واییه‌ك كه تۆ رزگارت ده‌بێت و خواى گه‌وره سه‌رت ده‌خات و به‌رزت ده‌كاته‌وه به‌سه‌ریاندا، وه له داهاتوودا تۆ ئه‌م هه‌واڵه به براكانت ئه‌ڵێیته‌وه، وه ئه‌وان هه‌ست ناكه‌ن كه تۆ برای ئه‌وانی و ماویت، (دواتر له ئایه‌تی هه‌شتاو نۆ (٨٩) إن شا‌ء الله دێینه سه‌ری و باسی ئه‌كه‌ین).