Yusuf • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَلَقَدْ هَمَّتْ بِهِۦ ۖ وَهَمَّ بِهَا لَوْلَآ أَن رَّءَا بُرْهَٰنَ رَبِّهِۦ ۚ كَذَٰلِكَ لِنَصْرِفَ عَنْهُ ٱلسُّوٓءَ وَٱلْفَحْشَآءَ ۚ إِنَّهُۥ مِنْ عِبَادِنَا ٱلْمُخْلَصِينَ ﴾
“And, indeed, she desired him, and he desired her; [and he would have succumbed] had he not seen [in this temptation] an evidence of his Sustainer's truth: thus [We willed it to be] in order that We might avert from him all evil and all deeds of abomination -for, behold, he was truly one of Our servants.”
[ وَلَقَدْ هَمَّتْ بِهِ ] ئافره‌ته‌كه ویستی خراپه له‌گه‌ڵ یوسف‌دا بكات [ وَهَمَّ بِهَا لَوْلَا أَنْ رَأَى بُرْهَانَ رَبِّهِ ] خیلافێكی زۆر له‌م ئایه‌ته هه‌یه ئیمامی (الشنقيطى) به‌درێژی باسی ده‌كات بگه‌ڕێوه سه‌رى زۆر به‌سوده، بۆچوونى ته‌واو ئه‌وه‌یه كه پێش و پاشێك له ئایه‌ته‌كه هه‌یه، واته: (لَوْلَا أَنْ رَأَى بُرْهَانَ رَبِّهِ هَمَّ بِهَا) ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌ی خوای گه‌وره‌ی نه‌بینیایه ئه‌وه یوسفیش - صلی الله علیه وسلم - به دڵ دڵی به‌لای ئافره‌ته‌كه‌دا ده‌چوو به‌ڵام به‌ڵگه‌ی خوای گه‌وره‌ی بینی، واته: بیری كرده‌وه له توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی خوای گه‌وره ئه‌و كاته ئه‌سڵه‌ن هیچ هه‌مم و ختوره‌یش به‌دڵیدا نه‌هاتووه، وه ئه‌گه‌ر هاتبێتیش ئه‌وه‌ی دڵ به تاوان نانووسرێ، وه زۆر شتى ئیسرائیلیات له كتێبى ته‌فسیره‌كاندا باسكراوه كه شایان نیه به یوسف پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - [ كَذَلِكَ لِنَصْرِفَ عَنْهُ السُّوءَ وَالْفَحْشَاءَ إِنَّهُ مِنْ عِبَادِنَا الْمُخْلَصِينَ (٢٤) ] به‌م شێوازه بۆ ئه‌وه‌ی كه خراپه‌كاری و زینا له یوسف - صلی الله علیه وسلم - دوور بخه‌ینه‌وه، به‌راستى ئه‌و یه‌كێك بوو له به‌نده هه‌ڵبژێراو و دڵسۆز‌و چاك و پاكه‌كانى خوای گه‌وره.