Yusuf • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَقَالَ لِفِتْيَٰنِهِ ٱجْعَلُوا۟ بِضَٰعَتَهُمْ فِى رِحَالِهِمْ لَعَلَّهُمْ يَعْرِفُونَهَآ إِذَا ٱنقَلَبُوٓا۟ إِلَىٰٓ أَهْلِهِمْ لَعَلَّهُمْ يَرْجِعُونَ ﴾
“And [Joseph] said to his servants: "Place their merchandise in their camel-packs, so that they may find it there when they come home, and hence be the more eager to return.”
[ وَقَالَ لِفِتْيَانِهِ اجْعَلُوا بِضَاعَتَهُمْ فِي رِحَالِهِمْ ] یوسف - صلی الله علیه وسلم - به گه‌نجه خزمه‌تكاره‌كانى وت ئه‌و خواردن و شتانه‌ی كه هێناویانه بیخه‌نه‌وه ناو باره‌كه‌یان و پێیان بده‌نه‌وه [ لَعَلَّهُمْ يَعْرِفُونَهَا إِذَا انْقَلَبُوا إِلَى أَهْلِهِمْ ] به‌ڵكو بیناسنه‌وه كاتێك گه‌ڕانه‌وه بۆ لای كه‌سوكاریان [ لَعَلَّهُمْ يَرْجِعُونَ (٦٢) ] به‌ڵكو جارێكی تر بێنه‌وه كه بزانن خواردنه‌كه‌یان به‌بێ به‌رامبه‌ر پێ دراوه، ئه‌وه‌ی كه خۆیان هێنابوویان پێیان دراوه‌ته‌وه‌و گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه بۆیان (نه‌وه‌كو شتومه‌كى تریان نه‌بێت بیهێننه‌وه بۆ كڕینى خواردنى تر، وه پێى ناخۆش بوو پاره له باوكى و براكانى وه‌ربگرێت).