Ar-Ra'd • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ لَهُۥ دَعْوَةُ ٱلْحَقِّ ۖ وَٱلَّذِينَ يَدْعُونَ مِن دُونِهِۦ لَا يَسْتَجِيبُونَ لَهُم بِشَىْءٍ إِلَّا كَبَٰسِطِ كَفَّيْهِ إِلَى ٱلْمَآءِ لِيَبْلُغَ فَاهُ وَمَا هُوَ بِبَٰلِغِهِۦ ۚ وَمَا دُعَآءُ ٱلْكَٰفِرِينَ إِلَّا فِى ضَلَٰلٍۢ ﴾
“Unto Him [alone] is due all prayer aiming at the Ultimate Truth, since those [other beings or powers] whom men invoke instead of God cannot respond to them in any way - [so that he who invokes them is] but like one who stretches his open hands towards water, [hoping] that it will reach his mouth, the while it never reaches him. Hence, the prayer of those who deny the truth amounts to no more than losing oneself in grievous error.”
{نمونەی ئەوانەی كە جگە لە خوا دەپاڕێنەوە} [ لَهُ دَعْوَةُ الْحَقِّ ] دوعا‌و پاڕانه‌وه‌ی حه‌ق هه‌ر بۆ خوای گه‌وره‌یه‌و به‌تاك و ته‌نها له‌و بپاڕێنه‌وه چونكه هه‌ر ئه‌و توانای وه‌ڵام دانه‌وه‌تانی هه‌یه، وه بانگه‌وازى حه‌ق و یه‌كخواپه‌رستى هه‌ر بۆ خواى گه‌وره‌یه [ وَالَّذِينَ يَدْعُونَ مِنْ دُونِهِ ] به‌ڵام ئه‌وانه‌ی جگه له خوای گه‌وره ده‌پاڕێنه‌وه [ لَا يَسْتَجِيبُونَ لَهُمْ بِشَيْءٍ ] ئه‌وان ناتوانن وه‌ڵامیان بده‌نه‌وه به‌هیچ شتێك [ إِلَّا كَبَاسِطِ كَفَّيْهِ إِلَى الْمَاءِ لِيَبْلُغَ فَاهُ وَمَا هُوَ بِبَالِغِهِ ] ئیلا وه‌كو كه‌سێك كه له دووره‌وه هه‌ردوو ده‌ستی كردبێته‌وه بۆ ئاوێك بۆ ئه‌وه‌ی ئاوه‌كه خۆی بێته ناو ده‌ستیه‌وه‌و بگاته ناو ده‌می له كاتێك ئاوه‌كه خۆی بۆی نایات، یاخود ده‌ست درێژ بكات بۆ ناو بیرێك به‌بێ ئه‌وه‌ی كه حه‌بل و دۆلكه‌ی پێ بێت بۆ ئه‌وه‌ی ئاوه‌كه خۆی بێته ناو ده‌میه‌وه، ئه‌و كه‌سانه‌یش كه ده‌پاڕێنه‌وه‌و داوا له جگه له خوای گه‌وره ئه‌كه‌ن هیچ سوودێك نابینن و هیچ شتێكیان ده‌ست ناكه‌وێ و وه‌كو ئه‌و كه‌سه وان كه ئاوه‌كه نایاته ناو ده‌مى و به‌ره‌و پیری نایات و هیچ سوودی لێ نابینێ [ وَمَا دُعَاءُ الْكَافِرِينَ إِلَّا فِي ضَلَالٍ (١٤) ] وه دوعا‌و پاڕانه‌وه‌ی كافران له وێڵی و گومڕاییدایه‌و هیچ سوودێكی لێ نابینن.