Ar-Ra'd • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَٱلَّذِينَ يَنقُضُونَ عَهْدَ ٱللَّهِ مِنۢ بَعْدِ مِيثَٰقِهِۦ وَيَقْطَعُونَ مَآ أَمَرَ ٱللَّهُ بِهِۦٓ أَن يُوصَلَ وَيُفْسِدُونَ فِى ٱلْأَرْضِ ۙ أُو۟لَٰٓئِكَ لَهُمُ ٱللَّعْنَةُ وَلَهُمْ سُوٓءُ ٱلدَّارِ ﴾
“But as for those who break their bond with God after it has been established [in their nature], and cut asunder what God has bidden to be joined, and spread corruption on earth -their due is rejection [by God], and theirs is a most evil fate [in the life to come].”
{هه‌ندێك له سیفاتی كافران} [ وَالَّذِينَ يَنْقُضُونَ عَهْدَ اللَّهِ مِنْ بَعْدِ مِيثَاقِهِ ] وه ئه‌و كه‌سانه‌یشی كه ئه‌و به‌ڵێنه‌ی به خوای گه‌وره‌یان داوه هه‌ڵیئه‌وه‌شێننه‌وه له دوای ئه‌وه‌ی پته‌ویان كردووه‌و دایانمه‌زراندووه [ وَيَقْطَعُونَ مَا أَمَرَ اللَّهُ بِهِ أَنْ يُوصَلَ ] وه په‌یوه‌ندی خزمایه‌تی ئه‌پچڕێنن كه خوای گه‌وره فه‌رمانی كردووه بیگه‌یه‌نن [ وَيُفْسِدُونَ فِي الْأَرْضِ ] وه ئاشووب و خراپه‌كاری له‌سه‌ر زه‌ویدا ئه‌نێنه‌وه به كوفر‌و تاوان [ أُولَئِكَ لَهُمُ اللَّعْنَةُ ] ئا ئه‌مانه نه‌فره‌تیان له‌سه‌ره و ده‌ركردن و دوورخستنه‌وه‌یان بۆ هه‌یه له ڕه‌حمه‌تی خوای گه‌وره [ وَلَهُمْ سُوءُ الدَّارِ (٢٥) ] وه خراپترین شوێنیان بۆ هه‌یه كه ئاگری دۆزه‌خه.