Al-Hijr • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ فَأَسْرِ بِأَهْلِكَ بِقِطْعٍۢ مِّنَ ٱلَّيْلِ وَٱتَّبِعْ أَدْبَٰرَهُمْ وَلَا يَلْتَفِتْ مِنكُمْ أَحَدٌۭ وَٱمْضُوا۟ حَيْثُ تُؤْمَرُونَ ﴾
“Go, then., with thy household while it is yet night, with thyself following them in the rear; and let none of you look back, but proceed whither you are bidden."”
[ فَأَسْرِ بِأَهْلِكَ بِقِطْعٍ مِنَ اللَّيْلِ ] وە كەسوكارو شوێنكەوتوانت لە بەشێكی تاریكی شەودا بەرە [ وَاتَّبِعْ أَدْبَارَهُمْ ] خۆت لە دوای هەموویانەوە بڕۆ نەوەكو كەس بەجێ بمێنێ [ وَلَا يَلْتَفِتْ مِنْكُمْ أَحَدٌ ] وە با كەس لە ئێوە ئاوڕ نەداتە دواوە نەوەكو سزاكە ببینێ و دوا بكەوێ [ وَامْضُوا حَيْثُ تُؤْمَرُونَ (٦٥) ] وە چۆن فەرمانتان پێ كراوە بۆ ئەو شوێن و ئاراستەیە بۆ ئەوێ بڕۆن، كە وتراوە: بۆ لای ئیبراهیم پێغەمبەر بوو صلى الله علیه وسلم .