An-Nahl • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَلَقَدْ نَعْلَمُ أَنَّهُمْ يَقُولُونَ إِنَّمَا يُعَلِّمُهُۥ بَشَرٌۭ ۗ لِّسَانُ ٱلَّذِى يُلْحِدُونَ إِلَيْهِ أَعْجَمِىٌّۭ وَهَٰذَا لِسَانٌ عَرَبِىٌّۭ مُّبِينٌ ﴾
“And, indeed, full well do We know that they say, "It is but a human being that imparts [all] this to him! -[notwithstanding that] the tongue of him to whom they so maliciously point is wholly outlandish, whereas this is Arabic speech, clear [in itself] and clearly showing the truth [of its source].”
[ وَلَقَدْ نَعْلَمُ أَنَّهُمْ يَقُولُونَ إِنَّمَا يُعَلِّمُهُ بَشَرٌ لِسَانُ الَّذِي يُلْحِدُونَ إِلَيْهِ أَعْجَمِيٌّ ] (عبدالله بن مسلم الحضرمي) دوو منداڵى كۆیله‌ى یه‌مه‌نى هه‌بوو كه ناویان (یه‌سارو جه‌بر) بوو، كه ته‌وراتیان ده‌خوێنده‌وه، جارى وا هه‌بوو پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - له لایان داده‌نیشت، كافرانى قوڕه‌یش وتیان: محمد بۆیه لایان داده‌نیشێت بۆ ئه‌وه‌ى لێیانه‌وه فێر بێت و له‌وانه‌وه وه‌ریده‌گرێت، خوای گه‌وره ئه‌فه‌رمووێ: به دڵنیایی ئێمه ئه‌زانین كه كافران ئه‌ڵێن ئه‌م قورئانه مرۆڤێك فێرى محمدی كردووه - صلی الله علیه وسلم - به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه ئێوه ئه‌ڵێن كه‌سێكی گاور پێغه‌مبه‌ری خوای - صلی الله علیه وسلم - فێر ئه‌م قورئانه كردووه زمانی ئه‌وان ئه‌عجه‌می بووه عه‌ره‌بی نه‌بووه [ وَهَذَا لِسَانٌ عَرَبِيٌّ مُبِينٌ (١٠٣) ] وه ئه‌م قورئانه‌ش به زمانێكی عه‌ره‌بی ئاشكرا دابه‌زیوه پڕه له ڕه‌وانبێژی و به‌لاغه‌ت و فه‌صاحه‌ت.