An-Nahl • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ مَن كَفَرَ بِٱللَّهِ مِنۢ بَعْدِ إِيمَٰنِهِۦٓ إِلَّا مَنْ أُكْرِهَ وَقَلْبُهُۥ مُطْمَئِنٌّۢ بِٱلْإِيمَٰنِ وَلَٰكِن مَّن شَرَحَ بِٱلْكُفْرِ صَدْرًۭا فَعَلَيْهِمْ غَضَبٌۭ مِّنَ ٱللَّهِ وَلَهُمْ عَذَابٌ عَظِيمٌۭ ﴾
“As for anyone who denies God after having once attained to faith-and this, to be sure, does not apply to one who does it under duress, the while his heart remains true to his faith, but [only, to] him who willingly opens up his heart to a denial of the truth-: upon all such [falls] God's condemnation, and tremendous suffering awaits them:”
{هەركەسێك بە زۆر كوفری پێ بكرێت كافر نابێت ئەگەر دڵی پڕ لە باوەڕ بێت} [ مَنْ كَفَرَ بِاللَّهِ مِنْ بَعْدِ إِيمَانِهِ ] هه‌ر كه‌سێك كوفر بكات به خوای گه‌وره له پاش ئیمان هێنانی [ إِلَّا مَنْ أُكْرِهَ وَقَلْبُهُ مُطْمَئِنٌّ بِالْإِيمَانِ ] مه‌گه‌ر كه‌سێك زۆری لێ بكرێ و به زۆر كوفری پێ بكرێ پێى بڵێن: ئه‌گه‌ر كوفر نه‌كه‌ی ئه‌تكوژین ئه‌ویش ته‌نها به ده‌م كوفر بكات و دڵی پڕ له باوه‌ڕ بێ ئه‌وا ڕێگاى پێدراوه‌و عوزری هه‌یه وه‌كو (عه‌مماری كوڕی یاسر) كاتێك كه دایك و باوكیان كوشت ئه‌گه‌ر كوفری نه‌كردایه خۆیشیان ئه‌كوشت كوفری كرد‌و دواتر پرسیارى له پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - كرد خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند، به‌ڵام زانایان كۆده‌نگن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه خۆى بگرێت و كوفر نه‌كات تا ده‌یكوژن ئه‌وا باشتره‌و به‌هه‌شت بۆ خۆى مسۆگه‌ر ده‌كات [ وَلَكِنْ مَنْ شَرَحَ بِالْكُفْرِ صَدْرًا ] به‌ڵام كه‌سێك كوفر بكات و ڕازی بێ پێی و دڵی پێی ئارام بێ به‌و كوفره‌ی كه كردوویه‌تی [ فَعَلَيْهِمْ غَضَبٌ مِنَ اللَّهِ ] ئه‌وانه غه‌زه‌بی خوای گه‌وره‌یان له‌سه‌ره‌و خوای گه‌وره لێیان تووڕه ئه‌بێ [ وَلَهُمْ عَذَابٌ عَظِيمٌ (١٠٦) ] وه سزایه‌كی زۆر گه‌وره‌یان بۆ هه‌یه.