An-Nahl • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ ثُمَّ إِنَّ رَبَّكَ لِلَّذِينَ هَاجَرُوا۟ مِنۢ بَعْدِ مَا فُتِنُوا۟ ثُمَّ جَٰهَدُوا۟ وَصَبَرُوٓا۟ إِنَّ رَبَّكَ مِنۢ بَعْدِهَا لَغَفُورٌۭ رَّحِيمٌۭ ﴾
“And yet, behold, thy Sustainer [grants His forgiveness] unto those who forsake the domain of evil after having succumbed to its temptation, and who thenceforth strive hard [in God's cause] and are patient in adversity: behold, after such [repentance] thy Sustainer is indeed much-forgiving, a dispenser of grace!”
[ ثُمَّ إِنَّ رَبَّكَ لِلَّذِينَ هَاجَرُوا مِنْ بَعْدِ مَا فُتِنُوا ثُمَّ جَاهَدُوا وَصَبَرُوا إِنَّ رَبَّكَ مِنْ بَعْدِهَا لَغَفُورٌ رَحِيمٌ (١١٠) ] پاشان ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كۆچیان كردووه له وڵاتی كوفره‌وه بۆ وڵاتی ئیسلام له دوای ئه‌وه‌ی كه له‌لایه‌ن كافرانه‌وه سزا دران، پاشان جیهادیان كردوه له پێناوى خوای گه‌وره‌و ئارامیان گرتووه ئه‌و كه‌سانه‌ى زۆریان لێ كرا بێت و كوفریشیان كردبێ و دواتر كۆچیان كردووه به دڵنیایى خوای گه‌وره زۆر لێخۆش‌بوو به‌به‌زه‌ییه بۆ ئه‌و كه‌سانه، كه‌سانێك له موسڵمانان له مه‌ككه مابوونه‌وه كۆچیان نه‌كردبوو خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاندو موسڵمانان بۆیان ناردن و وتیان: خواى گه‌وره ده‌روى خێرى لێكردنه‌وه ئه‌وانیش كۆچیان كرد‌و كافران دوایان كه‌وتن و كوشتاریان كردن ئه‌وه‌ى كوژرا كوژراو ئه‌وه‌ى رزگارى بوو رزگارى بوو.