An-Nahl • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ إِنَّمَا حَرَّمَ عَلَيْكُمُ ٱلْمَيْتَةَ وَٱلدَّمَ وَلَحْمَ ٱلْخِنزِيرِ وَمَآ أُهِلَّ لِغَيْرِ ٱللَّهِ بِهِۦ ۖ فَمَنِ ٱضْطُرَّ غَيْرَ بَاغٍۢ وَلَا عَادٍۢ فَإِنَّ ٱللَّهَ غَفُورٌۭ رَّحِيمٌۭ ﴾
“He has forbidden to you only carrion, and blood, and the flesh of swine, and that over which any name other than God's has been invoked; but if one is driven [to it] by necessity - neither coveting it nor exceeding his immediate need -verily, God is much forgiving, a dispenser of grace.”
{هەندێك لە حەرامكراوەكان} [ إِنَّمَا حَرَّمَ عَلَيْكُمُ الْمَيْتَةَ ] ته‌نها خوای گه‌وره مرداره‌وه‌بووی له‌سه‌رتان حه‌رام كردووه جگه له كولله‌و ماسی [ وَالدَّمَ ] وه خوێنی له‌سه‌رتان حه‌رام كردووه جگه له جگه‌رو سپڵ و ئه‌و خوێنه‌ی له‌ناو ده‌ماره‌كانی ئاژه‌ڵه‌كان ئه‌مێنێته‌وه [ وَلَحْمَ الْخِنْزِيرِ ] وه گۆشتی به‌رازی لێتان حه‌رام كردووه [ وَمَا أُهِلَّ لِغَيْرِ اللَّهِ بِهِ ] وه هه‌ر ئاژه‌ڵێك بۆ غه‌یری خوای گه‌وره سه‌ر ببڕێت حه‌رامى كردووه [ فَمَنِ اضْطُرَّ غَيْرَ بَاغٍ وَلَا عَادٍ ] به‌ڵام كه‌سێك ناچار بێ ئه‌له‌مانه‌ش بخوات له گۆشتی به‌رازو مرداره‌وه‌بوو ئه‌وا دروسته‌و حه‌ڵاڵه به‌ڵام زیادڕه‌وی تیادا نه‌كات و ته‌نها ئه‌وه‌نده بخوات له برسا نه‌مرێ، وه جارێكی تریش نه‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ری [ فَإِنَّ اللَّهَ غَفُورٌ رَحِيمٌ (١١٥) ] ئه‌وا به‌دڵنیایى خوای گه‌وره زۆر لێخۆش‌بوو به‌به‌زه‌ییه.