An-Nahl • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَإِنْ عَاقَبْتُمْ فَعَاقِبُوا۟ بِمِثْلِ مَا عُوقِبْتُم بِهِۦ ۖ وَلَئِن صَبَرْتُمْ لَهُوَ خَيْرٌۭ لِّلصَّٰبِرِينَ ﴾
“Hence, if you have to respond to an attack (in argument], respond only to the extent of the attack levelled against you; but to bear yourselves with patience is indeed far better for (you, since God is with] those who are patient in adversity.”
{لێخۆشبوو‌ن باشترە لە تۆڵەسەندن} [ وَإِنْ عَاقَبْتُمْ فَعَاقِبُوا بِمِثْلِ مَا عُوقِبْتُمْ بِهِ ] له غه‌زاى ئوحود دا شه‌ست و چوار پیاوى ئه‌نصارى و شه‌ش پیاوى كۆچكه‌ر پێكران، كه ئیمامى حه‌مزه‌یشیان تێدا بوو، وه كافران لاشه‌یان شێواندن، ئه‌نصاریه‌كان وتیان ئه‌گه‌ر رۆژێك زاڵ بین به‌سه‌ریاندا ده‌بێت وایان لێبكه‌ینه‌وه به زیاده‌وه، كه فه‌تحى مه‌ككه كرا خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند، پیاوێك وتى: له‌مه‌ودوا قوڕه‌ش نامێنێت، پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووى: وازیان لێبێنن ته‌نها چوار كه‌سیان نه‌بێت: خواى گه‌وره فه‌رمووى: ئه‌گه‌ر ویستتان سزای كه‌سێك بده‌ن ئه‌وه سزایان بده‌ن به هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی كه ئه‌وان سزای ئێوه‌یان دابوو [ وَلَئِنْ صَبَرْتُمْ لَهُوَ خَيْرٌ لِلصَّابِرِينَ (١٢٦) ] به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئارام بگرن و لێیان خۆش بن ئه‌مه باشتره بۆ ئارامگران.