An-Nahl • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ يُنَزِّلُ ٱلْمَلَٰٓئِكَةَ بِٱلرُّوحِ مِنْ أَمْرِهِۦ عَلَىٰ مَن يَشَآءُ مِنْ عِبَادِهِۦٓ أَنْ أَنذِرُوٓا۟ أَنَّهُۥ لَآ إِلَٰهَ إِلَّآ أَنَا۠ فَٱتَّقُونِ ﴾
“He causes the angels to descend with this divine inspiration, [bestowed] at His behest upon whomever He wills of His servants: "Warn [all human beings] that there is no deity save Me: be, therefore, conscious of Me!"”
[ يُنَزِّلُ الْمَلَائِكَةَ بِالرُّوحِ مِنْ أَمْرِهِ ] خوای گه‌وره فریشته‌كان دائه‌به‌زێنێ به وه‌حی به فه‌رمانی خوای گه‌وره، وه‌حیه‌كه‌ی ناوناوه به روح له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مرۆڤـ پێی ئه‌ژێت چۆن به روح ئه‌ژێ [ عَلَى مَنْ يَشَاءُ مِنْ عِبَادِهِ ] بۆ هه‌ر كه‌سێك له به‌نده‌كانی خۆی كه ویستی لێ بێت وه‌حی دائه‌به‌زێنێ و ئه‌یكات به پێغه‌مبه‌ر [ أَنْ أَنْذِرُوا ] كه ئاگاداری خه‌ڵكه‌كه بكه‌نه‌وه [ أَنَّهُ لَا إِلَهَ إِلَّا أَنَا فَاتَّقُونِ (٢) ] كه هیچ په‌رستراوێك به‌حه‌ق نیه شایه‌نی په‌رستن بێت ئیلا زاتی پیرۆزی الله نه‌بێ، كه‌واته ئێوه به‌تاك و ته‌نها خوای گه‌وره بپه‌رستن وه خۆتان بپارێزن له‌وه‌ی كه شه‌ریك بۆ خوا دانێن چونكه رووبه‌ڕووی سزای خوای گه‌وره ئه‌بنه‌وه.