An-Nahl • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ قَدْ مَكَرَ ٱلَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ فَأَتَى ٱللَّهُ بُنْيَٰنَهُم مِّنَ ٱلْقَوَاعِدِ فَخَرَّ عَلَيْهِمُ ٱلسَّقْفُ مِن فَوْقِهِمْ وَأَتَىٰهُمُ ٱلْعَذَابُ مِنْ حَيْثُ لَا يَشْعُرُونَ ﴾
“Those who lived before them did, too, devise many a blasphemy -whereupon God visited with destruction all that they had ever built, [striking] at its very foundations, so that the roof fell in upon them from above and suffering befell them without their having perceived whence it came.”
[ قَدْ مَكَرَ الَّذِينَ مِنْ قَبْلِهِمْ ] به دڵنیایى ئه‌وانه‌ی پێش ئه‌مانیش نه‌خشه‌و پیلانیان دانا‌و فێڵیان كرد، كه وتراوه: (نه‌مرودی كوڕی كه‌نعان) بووه له گه‌وره‌كانی بابل بووه، كۆشكێكی یه‌كجار گه‌وره‌و به‌رزی دروست كردووه تا به گومانى خۆى پیایدا سه‌ركه‌وێت و كوشتاری خوای گه‌وره بكات [ فَأَتَى اللَّهُ بُنْيَانَهُمْ مِنَ الْقَوَاعِدِ ] خوای گه‌وره خانووه‌كه‌یانی له بنچینه‌وه هه‌ڵكه‌ندووه [ فَخَرَّ عَلَيْهِمُ السَّقْفُ مِنْ فَوْقِهِمْ ] وه سه‌قفه‌كه‌یشی ڕووخاندووه به‌سه‌ریاندا له‌سه‌رووی خۆیان [ وَأَتَاهُمُ الْعَذَابُ مِنْ حَيْثُ لَا يَشْعُرُونَ (٢٦) ] وه خوای گه‌وره سزای داون به‌شێوازێك كه هه‌ستیان نه‌كردووه ئه‌م سزایه‌ی خوای گه‌وره چۆن هاتووه، زانایانی ته‌فسیر ئه‌فه‌رموون: خوای گه‌وره مێشووله‌یه‌كی بۆ ئه‌م پیاوه ناردووه‌و كردۆتیه لووتیه‌وه چوار سه‌د ساڵ ژیاوه به چه‌كوش داویانه‌ته بان سه‌ریدا، وه خه‌ڵكى به ده‌ست و مشته‌كۆڵه داویانه به‌سه‌ریدا بۆ ئه‌وه‌ی كه‌مێك له ئێش و ئازاره‌كه‌ی سووك بكات، تا سه‌ره‌نجام به‌هۆى مێشوله‌یه‌كى بچوكه‌وه كوشتى.