An-Nahl • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَلَقَدْ بَعَثْنَا فِى كُلِّ أُمَّةٍۢ رَّسُولًا أَنِ ٱعْبُدُوا۟ ٱللَّهَ وَٱجْتَنِبُوا۟ ٱلطَّٰغُوتَ ۖ فَمِنْهُم مَّنْ هَدَى ٱللَّهُ وَمِنْهُم مَّنْ حَقَّتْ عَلَيْهِ ٱلضَّلَٰلَةُ ۚ فَسِيرُوا۟ فِى ٱلْأَرْضِ فَٱنظُرُوا۟ كَيْفَ كَانَ عَٰقِبَةُ ٱلْمُكَذِّبِينَ ﴾
“And indeed, within every community have We raised up an apostle [entrusted with this message]: "Worship God, and shun the powers of evil!" And among those [past generations] were people whom God graced with His guidance, just as there was among them [many a one] who inevitably fell prey to grievous error: go, then, about the earth and behold what happened in the end to those who gave the lie to the truth!”
{بانگەوازی سەرجەم پێغەمبەران یەك بووە} [ وَلَقَدْ بَعَثْنَا فِي كُلِّ أُمَّةٍ رَسُولًا ] وه به‌دڵنیایى ئێمه بۆ هه‌موو كۆمه‌ڵه خه‌ڵك و نه‌ته‌وه‌یه‌ك له شوێنێك ژیابێتن پێغه‌مبه‌رێكمان بۆ ناردوون [ أَنِ اعْبُدُوا اللَّهَ وَاجْتَنِبُوا الطَّاغُوتَ ] ئیشی هه‌موو پێغه‌مبه‌ران ئه‌وه بووه به خه‌ڵكه‌كه‌یان وتووه: ئه‌ى خه‌ڵكینه به‌تاك و ته‌نها خوای گه‌وره بپه‌رستن و شه‌ریك بۆ خوا دامه‌نێن وه خۆتان دووربخه‌نه‌وه له تاغوته‌كان وه‌كو شه‌یتان و فاڵچیه‌كان و ساحیره‌كان و بت و هه‌موو كه‌سێك كه بپه‌رسترێت و ڕازی بێت به‌و په‌رستنه، یان بانگه‌وازی خه‌ڵكی بكات بۆ په‌رستنی خۆی، یان باوه‌ڕى به حوكمى خواى گه‌وره نه‌بێت و به كۆنه‌په‌رستى بزانێت، یان حوكمێكى تر به‌باشتر بزانێت له حوكمى خوا، یان یه‌كسانى بكات به حوكمى خوا [ فَمِنْهُمْ مَنْ هَدَى اللَّهُ ] هه‌یان بووه خوای گه‌وره هیدایه‌تى داون له‌سه‌ر ده‌ستی پێغه‌مبه‌ران [ وَمِنْهُمْ مَنْ حَقَّتْ عَلَيْهِ الضَّلَالَةُ ] وه هه‌یشیان بووه گومڕایى به‌سه‌ریاندا جێبه‌جێ بووه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شایه‌نی هیدایه‌ت نه‌بوونه [ فَسِيرُوا فِي الْأَرْضِ فَانْظُرُوا كَيْفَ كَانَ عَاقِبَةُ الْمُكَذِّبِينَ (٣٦) ] ده‌ی ئێوه به‌سه‌ر زه‌ویدا بگه‌ڕێن و په‌ندو ئامۆژگاری وه‌رگرن و بزانن سه‌ره‌نجامی ئوممه‌تانی پێشتر كه پێغه‌مبه‌رانی خوایان به درۆ زانیوه وه‌كو عادو ثهمودو ئه‌وانه چیان به‌سه‌رهاتووه‌و سه‌ره‌نجامیان چۆن بووه‌و خوای گه‌وره چۆن له‌ناوی بردوون.