An-Nahl • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَلَهُۥ مَا فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ وَلَهُ ٱلدِّينُ وَاصِبًا ۚ أَفَغَيْرَ ٱللَّهِ تَتَّقُونَ ﴾
“And His is all that is in the heavens and on earth, and to Him [alone] obedience is always due: will you, then, pay reverence to aught but Him?”
[ وَلَهُ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ] وه هه‌رچی له ئاسمانه‌كان و زه‌ویش هه‌یه هه‌ر هه‌مووی موڵكی خوای گه‌وره‌یه [ وَلَهُ الدِّينُ وَاصِبًا ] وه دینێكی پاك و جێگیر‌و به‌رده‌وامیش بۆ خوای گه‌وره هه‌یه كه گوێڕایه‌ڵی و عیباده‌تی خوای گه‌وره‌یه، مرۆڤ تا له ژیاندا بێ ئه‌بێ تاعه‌ت و عیباده‌تی خوا بكات به به‌رده‌وامى و واجبه له‌سه‌رى [ أَفَغَيْرَ اللَّهِ تَتَّقُونَ (٥٢) ] ئایا ئێوه ته‌قوای غه‌یری خوای گه‌وره ئه‌كه‌ن؟ نه‌خێر ته‌نها له خوای گه‌وره بترسێن.