An-Nahl • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ يَتَوَٰرَىٰ مِنَ ٱلْقَوْمِ مِن سُوٓءِ مَا بُشِّرَ بِهِۦٓ ۚ أَيُمْسِكُهُۥ عَلَىٰ هُونٍ أَمْ يَدُسُّهُۥ فِى ٱلتُّرَابِ ۗ أَلَا سَآءَ مَا يَحْكُمُونَ ﴾
“avoiding all people because of the [alleged] evil of the glad tiding which he has received, [and debating within himself:] Shall he keep this [child] despite the contempt [which he feels for it]-or shall he bury it in the dust? Old, evil indeed is whatever they decide!”
[ يَتَوَارَى مِنَ الْقَوْمِ مِنْ سُوءِ مَا بُشِّرَ بِهِ ] له‌ناو قه‌ومه‌كه‌یدا له‌ناو خه‌ڵكیدا خۆی ئه‌شارده‌وه‌و شه‌رمی ئه‌كرد له خراپی ئه‌و موژده‌یه‌ی كه پێی دراوه كه تووشی چ عه‌یب و عارێك بووه كه كچی بووه [ أَيُمْسِكُهُ عَلَى هُونٍ ] نه‌ی ئه‌زانی ئایا ئه‌بێت ئه‌م كچه بهێلێته‌وه‌و دواتر ببێته هۆی سه‌رشۆڕی ئه‌و كه لای ئه‌وان مانه‌وه‌ی كچ و به‌شوودانی سه‌رشۆڕی بووه و كچه‌كه‌یشیان سه‌رشۆڕ كردووه‌و بایه‌خ و میراتیان پێ نه‌داوه [ أَمْ يَدُسُّهُ فِي التُّرَابِ ] یاخود بیشارێته‌وه له‌ناو خۆڵداو زینده‌به‌چاڵی بكات وه‌كو هه‌ندێك له عه‌ره‌ب وایان ئه‌كرد [ أَلَا سَاءَ مَا يَحْكُمُونَ (٥٩) ] به‌ڕاستی خراپترین بڕیار بوو كه ئه‌یاندا سه‌باره‌ت به كچانیان.