An-Nahl • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَيَجْعَلُونَ لِلَّهِ مَا يَكْرَهُونَ وَتَصِفُ أَلْسِنَتُهُمُ ٱلْكَذِبَ أَنَّ لَهُمُ ٱلْحُسْنَىٰ ۖ لَا جَرَمَ أَنَّ لَهُمُ ٱلنَّارَ وَأَنَّهُم مُّفْرَطُونَ ﴾
“As it is, they ascribe to God something that they [themselves] dislike -and [all the while] their tongues utter the lie that [by doing so] they earn supreme merit! Truly, they earn but the fire, and will be left out [of God's grace]!”
[ وَيَجْعَلُونَ لِلَّهِ مَا يَكْرَهُونَ ] موشریكان ئه‌وه‌ی كه بۆ خۆیان پێیان ناخۆشه كه پێیان ناخۆش بوو كچیان ببێ ئه‌یاندایه پاڵ خوای گه‌وره‌و ئه‌یانووت: مه‌لائیكه‌ت كچی خوایه، یاخود خۆیان پێیان ناخۆشه شه‌ریكیان هه‌بێت له ماڵ و سامانیان به‌ڵام شه‌ریك بۆ خواى گه‌وره داده‌نێن [ وَتَصِفُ أَلْسِنَتُهُمُ الْكَذِبَ ] وه به زمانیشیان درۆیان ئه‌كرد [ أَنَّ لَهُمُ الْحُسْنَى ] كه ئه‌یانووت: ئێمه كوڕمان هه‌یه‌و كوڕ بۆ ئێمه‌یه، یاخود ئه‌گه‌ر زیندووبوونه‌وه هه‌بێت ئه‌وا پاداشتی چاك بۆ ئێمه‌یه [ لَا جَرَمَ أَنَّ لَهُمُ النَّارَ ] وانیه‌و بێ گومان له حه‌قیقه‌تدا ئاگری دۆزه‌خ بۆ ئه‌وانه [ وَأَنَّهُمْ مُفْرَطُونَ (٦٢) ] وه ئه‌وان په‌له‌یانه‌و پێشئه‌خرێن بۆ خستنه ناو ئاگری دۆزه‌خ وه به‌جێ ئه‌هێلرێن تیایدا.