An-Nahl • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَٱللَّهُ خَلَقَكُمْ ثُمَّ يَتَوَفَّىٰكُمْ ۚ وَمِنكُم مَّن يُرَدُّ إِلَىٰٓ أَرْذَلِ ٱلْعُمُرِ لِكَىْ لَا يَعْلَمَ بَعْدَ عِلْمٍۢ شَيْـًٔا ۚ إِنَّ ٱللَّهَ عَلِيمٌۭ قَدِيرٌۭ ﴾
“AND GOD has created you, and in time will cause you to die; and many a one of you is reduced in old age to a most abject state, ceasing to know anything of what he once knew so well. Verily, God is all-knowing, infinite in His power!”
[ وَاللَّهُ خَلَقَكُمْ ثُمَّ يَتَوَفَّاكُمْ ] خوای گه‌وره ئێوه‌ی دروست كردووه پاشان ئه‌تانمرێنێ [ وَمِنْكُمْ مَنْ يُرَدُّ إِلَى أَرْذَلِ الْعُمُرِ لِكَيْ لَا يَعْلَمَ بَعْدَ عِلْمٍ شَيْئًا ] وه هه‌یشتانه ئه‌گاته ئه‌وپه‌ڕی ته‌مه‌نی پیریه‌تی كه عه‌قڵی تیا له ده‌ست ئه‌دات كه پێشتر ئه‌و زانیاریه‌ی ده‌ست كه‌وتووه ئێستا هه‌مووی له ده‌ست ئه‌دات و هیچ شتێكی له‌بیر نامێنێ نه زۆر نه كه‌م، (پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - په‌ناى به خواى گه‌وره گرتووه كه نه‌گاته ئه‌م ته‌مه‌نه، وه نه‌گه‌یشتووه‌و پێش ئه‌وه كۆچى دوایى كردووه) [ إِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ قَدِيرٌ (٧٠) ] به دڵنیایى خوای گه‌وره زۆر زانا‌و به‌تواناو به‌ده‌سه‌ڵاته.