An-Nahl • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَأَوْفُوا۟ بِعَهْدِ ٱللَّهِ إِذَا عَٰهَدتُّمْ وَلَا تَنقُضُوا۟ ٱلْأَيْمَٰنَ بَعْدَ تَوْكِيدِهَا وَقَدْ جَعَلْتُمُ ٱللَّهَ عَلَيْكُمْ كَفِيلًا ۚ إِنَّ ٱللَّهَ يَعْلَمُ مَا تَفْعَلُونَ ﴾
“And be true to your bond with God whenever you bind yourselves by a pledge, and do not break [your] oaths after having [freely] confirmed them and having called upon God to be witness to your good faith: behold, God knows all that you do.”
[ وَأَوْفُوا بِعَهْدِ اللَّهِ إِذَا عَاهَدْتُمْ ] وه كاتێك كه به‌ڵێنێكتان به خوای گه‌وره دا به‌ڵێنه‌كه‌تان به‌رنه سه‌ر، ئه‌م ئایه‌ته له‌سه‌ر به‌یعه‌ت وه‌رگرتنى پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - له هاوه‌ڵان دابه‌زى [ وَلَا تَنْقُضُوا الْأَيْمَانَ بَعْدَ تَوْكِيدِهَا ] وه ئه‌و به‌ڵێنانه هه‌ڵمه‌وه‌شێننه‌وه له دوای ئه‌وه‌ی كه به‌ڵێنه‌كه‌تان جێگیر كردووه‌و داوتانه [ وَقَدْ جَعَلْتُمُ اللَّهَ عَلَيْكُمْ كَفِيلًا ] وه ئێوه خوای گه‌وره‌تان كردووه به شایه‌ت و به زامن [ إِنَّ اللَّهَ يَعْلَمُ مَا تَفْعَلُونَ (٩١) ] به دڵنیایى خوای گه‌وره زانایه به‌و كرده‌وانه‌ی كه ئێوه ئه‌یكه‌ن (ئه‌مه هه‌ڕه‌شه‌یه له‌و كه‌سانه‌ى كه به‌ڵێن هه‌ڵده‌وه‌شێننه‌وه‌و نایبه‌نه سه‌ر).