An-Nahl • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَلَا تَكُونُوا۟ كَٱلَّتِى نَقَضَتْ غَزْلَهَا مِنۢ بَعْدِ قُوَّةٍ أَنكَٰثًۭا تَتَّخِذُونَ أَيْمَٰنَكُمْ دَخَلًۢا بَيْنَكُمْ أَن تَكُونَ أُمَّةٌ هِىَ أَرْبَىٰ مِنْ أُمَّةٍ ۚ إِنَّمَا يَبْلُوكُمُ ٱللَّهُ بِهِۦ ۚ وَلَيُبَيِّنَنَّ لَكُمْ يَوْمَ ٱلْقِيَٰمَةِ مَا كُنتُمْ فِيهِ تَخْتَلِفُونَ ﴾
“Hence, be not like her who breaks and completely untwists the yarn which she [herself] has spun and made strong-[be not like this by] using your oaths as a means of deceiving one another, simply because some of you may be more powerful than others." By all this, God but puts you to a test-and [He does it] so that on Resurrection Day He might make clear unto you all that on which you were wont to differ.”
[ وَلَا تَكُونُوا كَالَّتِي نَقَضَتْ غَزْلَهَا مِنْ بَعْدِ قُوَّةٍ أَنْكَاثًا ] وه ئێوه وه‌ك ئه‌و ئافره‌ته مه‌بن كه ڕێسه‌كه‌ی كرده‌وه به خوری دوای ئه‌وه‌ی كه خوریه‌كی زۆری ڕێسابوو دواتر هه‌مووی هه‌ڵوه‌شانده‌وه [ تَتَّخِذُونَ أَيْمَانَكُمْ دَخَلًا بَيْنَكُمْ ] سوێند خواردنه‌كه‌تان ئه‌كه‌نه فڕوفێڵ و غه‌ش كردن له نێوان خۆتاندا [ أَنْ تَكُونَ أُمَّةٌ هِيَ أَرْبَى مِنْ أُمَّةٍ ] به‌وه هه‌ڵمه‌خه‌ڵه‌تێن ئوممه‌ت و كه‌سانێك زۆرتر ماڵ و سه‌روه‌تیان هه‌یه له كه‌سانێكی تر، یان ژماره‌یان زۆرتره، واته: ئه‌ی موسڵمان ئێوه به زۆری كافران هه‌ڵمه‌خه‌ڵه‌تێن، واته: ئه‌و به‌یعه‌ته‌ی به پێغه‌مبه‌ری خواتان داوه - صلی الله علیه وسلم - بیبه‌نه سه‌ر، كه‌سانێك كه هاوپه‌یمانیان له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ری خوا بووه - صلی الله علیه وسلم - زۆری دوژمنه‌كانی پێغه‌مبه‌ری خوایان - صلی الله علیه وسلم - ببینیایه په‌یمانه‌كه‌یان هه‌ڵئه‌وه‌شانده‌وه خوای گه‌وره ئه‌فه‌رمووێ: ئێوه وامه‌كه‌ن [ إِنَّمَا يَبْلُوكُمُ اللَّهُ بِهِ ] ته‌نها خوای گه‌وره تاقیتان ئه‌كاته‌وه بزانێ كێ وه‌فای هه‌یه به‌رامبه‌ر عه‌هدو په‌یمان و به‌ڵێن [ وَلَيُبَيِّنَنَّ لَكُمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ مَا كُنْتُمْ فِيهِ تَخْتَلِفُونَ (٩٢) ] وه ئه‌وه‌ی كه له دونیا ئێوه جیاوازی و ناكۆكیتان هه‌بووه له‌سه‌ری له ڕۆژی قیامه‌ت خوای گه‌وره بۆتان ڕوون ئه‌كاته‌وه‌و ده‌ری ئه‌خات.