An-Nahl • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَلَا تَتَّخِذُوٓا۟ أَيْمَٰنَكُمْ دَخَلًۢا بَيْنَكُمْ فَتَزِلَّ قَدَمٌۢ بَعْدَ ثُبُوتِهَا وَتَذُوقُوا۟ ٱلسُّوٓءَ بِمَا صَدَدتُّمْ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِ ۖ وَلَكُمْ عَذَابٌ عَظِيمٌۭ ﴾
“And do not use your oaths as a means of deceiving one another-or else [your] foot will slip after having been firm, and then you will have to taste the evil [consequences] of your having turned away from the path of God, with tremendous suffering awaiting you [in the life to come].”
[ وَلَا تَتَّخِذُوا أَيْمَانَكُمْ دَخَلًا بَيْنَكُمْ ] وه سوێنده‌كانتان یاخود ئه‌و به‌یعه‌تانه‌ی كه به پێغه‌مبه‌ری خواتان داوه - صلی الله علیه وسلم - هه‌ڵیمه‌وه‌شێننه‌وه‌و مه‌یكه‌نه فڕوفێڵ و غه‌ش كردن له نێوان خۆتاندا [ فَتَزِلَّ قَدَمٌ بَعْدَ ثُبُوتِهَا ] كه پێ هه‌ڵبخلیسكێ له پاش ئه‌وه‌ی كه جێگیر‌و دامه‌زراو بووه له‌سه‌ر په‌یمانه‌كه [ وَتَذُوقُوا السُّوءَ بِمَا صَدَدْتُمْ عَنْ سَبِيلِ اللَّهِ ] ئه‌و كاته خراپی ئه‌و به‌یعه‌ت هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یه ئه‌چێژن كه به‌هۆیه‌وه ده‌بن به ڕێگر له ڕێگای دینی خوای گه‌وره، (چونكه كافر ببینێت موسڵمان په‌یمان هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه متمانه‌ى به دین نامێنێت و موسڵمان نابێت) [ وَلَكُمْ عَذَابٌ عَظِيمٌ (٩٤) ] وه سزایه‌كی زۆر گه‌وره‌تان بۆ ئه‌بێ كه سزای ڕۆژی دواییه.