Al-Israa • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَلَقَدْ ءَاتَيْنَا مُوسَىٰ تِسْعَ ءَايَٰتٍۭ بَيِّنَٰتٍۢ ۖ فَسْـَٔلْ بَنِىٓ إِسْرَٰٓءِيلَ إِذْ جَآءَهُمْ فَقَالَ لَهُۥ فِرْعَوْنُ إِنِّى لَأَظُنُّكَ يَٰمُوسَىٰ مَسْحُورًۭا ﴾
“AND, INDEED, We gave unto Moses nine clear messages. Ask, then, the children of Israel [to tell thee what happened] when he came unto them, [and appealed to Pharaoh,] and Pharaoh said unto him, "Verily, O Moses, I think that thou art full of sorcery!"”
{نۆ موعجیزەكەی مو‌سا پێغەمبەر - صلی الله علیه وسلم -} [ وَلَقَدْ آتَيْنَا مُوسَى تِسْعَ آيَاتٍ بَيِّنَاتٍ ] وه به دڵنیایی ئێمه نۆ موعجیزه‌ی ئاشكرا‌و ڕوونمان به موسى - صلى الله عليه وسلم - به‌خشی وه‌كو به‌ڵگه له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌رایه‌تیه‌كه‌ی له‌وانه: زریانه‌كه‌و كولله‌و ئه‌سپێ و بۆق و خوێن و گۆچانه‌كه‌ی و ده‌ستی و وشكه‌ساڵی و كه‌می له به‌روبوومدا، موعجیزه‌ى تریشى پێبه‌خشرا بوو وه‌كو به گۆچانه‌كه‌ى ده‌ستى له به‌رده‌كه‌ى دا‌و ئاوى لێهه‌ڵقوڵا، وه‌هه‌ورى سپى سێبه‌رى بۆ كردن، وه سوێسكه‌و گه‌زۆیان بۆ دابه‌زى، به‌ڵام لێره باسى نۆ موعجیزه كراوه چونكه ئه‌م نۆیه فیرعه‌ون و قه‌ومه‌كه‌ى بینیان و به‌ڵگه بوو به‌سه‌ریانه‌وه [ فَاسْأَلْ بَنِي إِسْرَائِيلَ ] ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - تۆ پرسیار له به‌نی ئیسرائیل بكه له‌وانه‌ی كه موسڵمان بوونه وه‌كو (عبدالله¬ی كوڕی سه‌لام) بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر دڵنیا بیت [ إِذْ جَاءَهُمْ ] كاتێك كه ئه‌م شتانه‌یان بۆ هات كاتێك كه موسى - صلى الله عليه وسلم - چوو بۆ لایان [ فَقَالَ لَهُ فِرْعَوْنُ إِنِّي لَأَظُنُّكَ يَا مُوسَى مَسْحُورًا (١٠١) ] فیرعه‌ون وتی: ئه‌ی موسى من گومان ئه‌به‌م كه تۆ سیحرت لێكرابێت و عه‌قڵت له‌ده‌ست دابێت، یاخود ساحیر‌و جادوگه‌ر بیت.