WhatsApp Book A Free Trial
القائمة

🕋 تفسير الآية 107 من سورة سُورَةُ الإِسۡرَاءِ

Al-Israa • KURD-TAFSIR-REBAR

﴿ قُلْ ءَامِنُوا۟ بِهِۦٓ أَوْ لَا تُؤْمِنُوٓا۟ ۚ إِنَّ ٱلَّذِينَ أُوتُوا۟ ٱلْعِلْمَ مِن قَبْلِهِۦٓ إِذَا يُتْلَىٰ عَلَيْهِمْ يَخِرُّونَ لِلْأَذْقَانِ سُجَّدًۭا ﴾

“Say: "Believe in it or do not believe." Behold, those who are already endowed with [innate] knowledge fall down upon their faces in prostration as soon as this [divine writ] is conveyed unto them,”

📝 التفسير:

[ قُلْ آمِنُوا بِهِ أَوْ لَا تُؤْمِنُوا ] ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - پێیان بڵێ: ئیمانی پێ بێنن یان ئیمان نه‌هێنن هیچ شتێك زیاد ناكات وه‌ هیچ شتێكی لێ كه‌م ناكات [ إِنَّ الَّذِينَ أُوتُوا الْعِلْمَ مِنْ قَبْلِهِ إِذَا يُتْلَى عَلَيْهِمْ ] به‌ دڵنیایى ئه‌وانه‌ی كه‌ زانا بوونه‌ له‌ پێش ئه‌وه‌ی قورئان دابه‌زێ وه‌كو (زه‌یدی كوڕی عه‌مری كوڕی نوفه‌یل و، وه‌ره‌قه‌ی كوڕی نه‌وفه‌ل و، عبدالله¬ی كوڕی سه‌لام) ئه‌مانه‌ كاتێك ئایه‌تی قورئانیان به‌سه‌ردا بخوێندرایه‌ته‌وه‌ [ يَخِرُّونَ لِلْأَذْقَانِ سُجَّدًا (١٠٧) ] ئه‌وه‌ له‌سه‌ر چه‌ناگه‌و ڕوویان سوجده‌و كوڕنوشیان بۆ خوای گه‌وره‌ ئه‌برد وه‌كو ملكه‌چى و ئیمان هێنان به‌ خواى گه‌وره‌و پێغه‌مبه‌رى خواو - صلى الله عليه وسلم - قورئانى پیرۆز.