Al-Israa • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ مَّنِ ٱهْتَدَىٰ فَإِنَّمَا يَهْتَدِى لِنَفْسِهِۦ ۖ وَمَن ضَلَّ فَإِنَّمَا يَضِلُّ عَلَيْهَا ۚ وَلَا تَزِرُ وَازِرَةٌۭ وِزْرَ أُخْرَىٰ ۗ وَمَا كُنَّا مُعَذِّبِينَ حَتَّىٰ نَبْعَثَ رَسُولًۭا ﴾
“Whoever chooses to follow the right path, follows it but for his own good; and whoever goes astray, goes but astray to his own hurt; and no bearer of burdens shall be made to bear another" burden. Moreover. We would never chastise [any community for the wrong they may do] ere We have sent an apostle [to them].”
[ مَنِ اهْتَدَى فَإِنَّمَا يَهْتَدِي لِنَفْسِهِ ] جا هه‌ر كه‌سێك ڕێگای هیدایه‌ت و چاكه وه‌رگرێ ئه‌وه بۆ خۆی هیدایه‌تی وه‌رگرتووه‌و چاكه‌كه‌ی بۆ خۆی ئه‌گه‌ڕێته‌وه [ وَمَنْ ضَلَّ فَإِنَّمَا يَضِلُّ عَلَيْهَا ] وه هه‌ر كه‌سێكیش گومڕا بێ ئه‌وه خراپه‌كه‌ی ته‌نها بۆ سه‌ر خۆی ئه‌گه‌ڕێته‌وه {سزای هیچ نەتەوەیەك نادەین تا پێغەمبەریان بۆ نەنێرین} [ وَلَا تَزِرُ وَازِرَةٌ وِزْرَ أُخْرَى ] وه كه‌س تاوانی كه‌س ناخرێته سه‌رشانی، وه كه‌س باری كه‌س هه‌ڵناگرێ له خراپه‌دا (مه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه خه‌ڵكى چاوى لێ كردبێت یان بانگه‌وازى خه‌ڵكى كرد بێت بۆ خراپه ئه‌و كاته تاوانى خه‌ڵكیش دێته سه‌رشانى به‌بێ ئه‌وه‌ى له تاوانى خه‌ڵكى كه‌م بكرێته‌وه) [ وَمَا كُنَّا مُعَذِّبِينَ حَتَّى نَبْعَثَ رَسُولًا (١٥) ] وه ئێمه سزای هیچ میلله‌تانێك ناده‌ین تا پێغه‌مبه‌ریان بۆ نه‌نێرین و په‌یامی خوای گه‌وره‌یان پێ نه‌گه‌یه‌نێت و به‌ڵگه‌یان به‌سه‌ردا جێگیر نه‌كات (به‌ڵام شێت و كه‌سێك له سه‌رده‌مێك ژیابێت پێغه‌مبه‌ری پێ نه‌گه‌یشتبێت له‌گه‌ڵ به‌ساڵاچوویه‌ك كه پێغه‌مبه‌ر هاتبێت ئه‌و عه‌قڵى له‌ده‌ست دابێت ئه‌مانه له رۆژى قیامه‌ت تاقیده‌كرێنه‌وه‌و پێیان ده‌وترێت بچنه ئاگره‌وه، ئه‌وه‌ى گوێڕایه‌ڵى خواى گه‌وره بكات و بچێته ناوى سارد‌و سه‌لامه‌ت ده‌بێت و ده‌یخاته به‌هه‌شته‌وه، وه ئه‌وه‌ى گوێڕایه‌ڵى نه‌كات ده‌یخاته دۆزه‌خه‌وه، وه منداڵى كافرانیش كه به منداڵى مردبێتن و ئیسلامیان پێ نه‌گه‌یشتبێت ده‌خرێنه به‌هه‌شته‌وه‌و ده‌بن به خزمه‌تكارى به‌هه‌شتیان).