Al-Israa • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ ۞ وَقَضَىٰ رَبُّكَ أَلَّا تَعْبُدُوٓا۟ إِلَّآ إِيَّاهُ وَبِٱلْوَٰلِدَيْنِ إِحْسَٰنًا ۚ إِمَّا يَبْلُغَنَّ عِندَكَ ٱلْكِبَرَ أَحَدُهُمَآ أَوْ كِلَاهُمَا فَلَا تَقُل لَّهُمَآ أُفٍّۢ وَلَا تَنْهَرْهُمَا وَقُل لَّهُمَا قَوْلًۭا كَرِيمًۭا ﴾
“for thy Sustainer has ordained that you shall worship none but Him. And do good unto [thy] parents. Should one of them, or both, attain to old age in thy care, never say "Ugh" to them or scold them, but [always] speak unto them with reverent speech,”
{فەرمان كردن بە چاكە كردن لەگەڵ دایك‌و باوك} [ وَقَضَى رَبُّكَ أَلَّا تَعْبُدُوا إِلَّا إِيَّاهُ ] وه په‌روه‌ردگارت فه‌رمانی كردووه‌و بڕیاری داوه كه هیچ كه‌سێك نه‌په‌رستن ته‌نها زاتی پیرۆزی الله نه‌بێ چونكه ته‌نها ئه‌و شایه‌نی په‌رستنه [ وَبِالْوَالِدَيْنِ إِحْسَانًا ] وه فه‌رمانی كردووه‌و بڕیاری داوه كه له‌گه‌ڵ دایك و باوكتاندا چاكه‌كار بن [ إِمَّا يَبْلُغَنَّ عِنْدَكَ الْكِبَرَ أَحَدُهُمَا أَوْ كِلَاهُمَا ] به‌تایبه‌تی كاتێك یه‌كێك له‌وان یان هه‌ردووكیان له ته‌مه‌نی پیریدا لای تۆ ئه‌بن [ فَلَا تَقُلْ لَهُمَا أُفٍّ ] ئه‌وا كه‌مترین وشه‌یان پێ مه‌ڵێ كه پێیان ناخۆش بێت ته‌نانه‌ت پێیان مه‌ڵێ ئۆف، (ئۆف كه‌مترین وشه‌یه بۆیه خواى گه‌وره به‌كارى هێناوه، ئه‌گه‌ر له‌و وشه‌یه كه‌متر هه‌بوایه ئه‌وه‌یشى به‌رامبه‌ر دایك و باوك قه‌ده‌غه ده‌كرد) [ وَلَا تَنْهَرْهُمَا ] وه به ڕه‌قی و به توندی و ناشیرینى مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا مه‌كه (ده‌ست رامه‌وه‌شێنه به‌سه‌ریاندا) [ وَقُلْ لَهُمَا قَوْلًا كَرِيمًا (٢٣) ] به‌ڵكو به وشه‌یه‌كی نه‌رمونیان و سۆز‌و به‌زه‌یی و ئه‌ده‌ب و رێزه‌وه قسه‌یان له‌گه‌ڵدا بكه.