Al-Kahf • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ أُو۟لَٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ بِـَٔايَٰتِ رَبِّهِمْ وَلِقَآئِهِۦ فَحَبِطَتْ أَعْمَٰلُهُمْ فَلَا نُقِيمُ لَهُمْ يَوْمَ ٱلْقِيَٰمَةِ وَزْنًۭا ﴾
“it is they who have chosen to deny their Sustainer's messages and the truth; that they are deseined to meet Him." Hence, all their [good] deeds come to nought, and no weight shall We assign to them on Resurrection Day.”
[ أُولَئِكَ الَّذِينَ كَفَرُوا بِآيَاتِ رَبِّهِمْ وَلِقَائِهِ ] ئه‌و كه‌سانه‌ن كه كوفریان كردووه به ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌و به گه‌یشتن به خوای گه‌وره له ڕۆژی قیامه‌تداو باوه‌ڕیان به زیندوو بوونه‌وه نه‌بووه [ فَحَبِطَتْ أَعْمَالُهُمْ ] بۆیه كرده‌وه‌كانیان كه كردوویانه وایان زانیوه كرده‌وه‌ی چاكه هه‌مووی به‌تاڵ بووه‌وه به‌هۆی كوفریانه‌وه [ فَلَا نُقِيمُ لَهُمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ وَزْنًا (١٠٥) ] وه له ڕۆژی قیامه‌تدا هیچ كێشێكیان بۆ دانانێین و هیچ نرخێكیان نیه، پێغه‌مبه‌رى خوا - صلى الله عليه وسلم - فه‌رمووى: (له رۆژى قیامه‌تدا پیاوى گه‌وره‌ى قه‌ڵه‌و ده‌هێنرێت و ده‌كێشرێت سوك و بێنرخه‌و كێشى باڵه مێشوله‌یه‌كى نیه، پاشان فه‌رمووى ئه‌م ئایه‌ته بخوێننه‌وه).