Al-Kahf • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ نَّحْنُ نَقُصُّ عَلَيْكَ نَبَأَهُم بِٱلْحَقِّ ۚ إِنَّهُمْ فِتْيَةٌ ءَامَنُوا۟ بِرَبِّهِمْ وَزِدْنَٰهُمْ هُدًۭى ﴾
“[And now] We shall truly relate to thee their story: Behold, they were young men who had attained to faith in their Sustainer: and [so] We deepened their consciousness of the right way”
{ئەوان گەنجانێكی باوەڕدار بوون} [ نَحْنُ نَقُصُّ عَلَيْكَ نَبَأَهُمْ بِالْحَقِّ ] ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - ئێمه هه‌واڵی ئه‌وانت به حه‌ق بۆ باس ئه‌كه‌ین و بۆت ئه‌گێڕینه‌وه نه‌ك وه‌ك ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له‌لای ئه‌هلی كتاب هه‌یه كه ڕاست نیه [ إِنَّهُمْ فِتْيَةٌ آمَنُوا بِرَبِّهِمْ ] به‌دڵنیایى ئه‌مانه كۆمه‌ڵێك گه‌نج بوون ئیمانیان به خوای خۆیان هێنا (هه‌میشه گه‌نجان زیاتر روو له حه‌ق ده‌كه‌ن، وه ئه‌وانه‌یشى باوه‌ڕیان به پێغه‌مبه‌رى خوا - صلى الله عليه وسلم - هێنا زۆربه‌یان گه‌نج بوون و كه‌مێك له پیره‌كان موسڵمان بوون و زۆربه‌یان له‌سه‌ر شه‌ریك دانان بۆ خوا مردن) [ وَزِدْنَاهُمْ هُدًى (١٣) ] وه ئێمه‌ش زیاتر هیدایه‌تمان دان و دامه‌زراومان كردن (ئه‌م ئایه‌ته به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه ئیمان زیادو كه‌م ده‌كات، به گوێڕایه‌ڵى و كرده‌وه‌ى چاك زیاد ده‌كات و به تاوان و سه‌رپێچى كه‌م ده‌كات) .