Al-Kahf • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَرَبَطْنَا عَلَىٰ قُلُوبِهِمْ إِذْ قَامُوا۟ فَقَالُوا۟ رَبُّنَا رَبُّ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ لَن نَّدْعُوَا۟ مِن دُونِهِۦٓ إِلَٰهًۭا ۖ لَّقَدْ قُلْنَآ إِذًۭا شَطَطًا ﴾
“and endowed their hearts with strength, so that they stood up and said [to one another]: "Our Sustainer is the Sustainer of the heavens and the earth. Never shall we invoke any deity other than Him: [if we did,] we should indeed have uttered an enormity!”
[ وَرَبَطْنَا عَلَى قُلُوبِهِمْ ] وه دڵیانمان جێگیر‌و به‌هێز كرد و ئارامگرمان كردن به‌وه‌ی كه له كافران دووركه‌ونه‌وه هه‌رچه‌نده زۆر خۆشگوزه‌ران بوون و له نه‌وه‌و خزمه نزیكه‌كانى پاشاى رۆم بوون، وه ته‌واوتر ئه‌وه‌یه ئه‌م به‌سه‌رهاته پێش هاتنى عیسى - صلى الله عليه وسلم - بووه، چونكه زاناكانى جوله‌كه بایه‌خیان داوه به پاراستنى به‌سه‌رهاته‌كه‌یان و له كتابى ئه‌واندا باسكراوه‌و ئه‌وانیش پێش عیسى - صلى الله عليه وسلم - بوونه [ إِذْ قَامُوا فَقَالُوا رَبُّنَا رَبُّ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ] كاتێك كه هه‌ستان و كۆبوونه‌وه له پشت شاره‌وه‌و بڕیاریان دا كه بڕۆن و وتیان: په‌روه‌ردگاری ئێمه په‌روه‌ردگاری ئاسمانه‌كان و زه‌ویه [ لَنْ نَدْعُوَ مِنْ دُونِهِ إِلَهًا ] جگه له خوای گه‌وره عیباده‌ت بۆ هیچ خوایه‌كی تر ناكه‌ین، كه ئه‌وان خوایان هه‌بووه‌و په‌رستوویانن [ لَقَدْ قُلْنَا إِذًا شَطَطًا (١٤) ] ئه‌گه‌ر ئێمه عیباده‌ت بۆ جگه له خوای گه‌وره بكه‌ین ئه‌وه به‌دڵنیایى زیادڕه‌ویمان كردووه‌و سنوورمان به‌زاندووه‌و له حه‌ق دووركه‌وتووینه‌ته‌وه‌و قسه‌یه‌كى پوچه‌ڵ و به‌تاڵمان كردووه.