Al-Kahf • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ قُلِ ٱللَّهُ أَعْلَمُ بِمَا لَبِثُوا۟ ۖ لَهُۥ غَيْبُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۖ أَبْصِرْ بِهِۦ وَأَسْمِعْ ۚ مَا لَهُم مِّن دُونِهِۦ مِن وَلِىٍّۢ وَلَا يُشْرِكُ فِى حُكْمِهِۦٓ أَحَدًۭا ﴾
“Say: "God knows best how long they remained [there]. His [alone] is the knowledge of the hidden reality of the heavens and the earth: how well does He see and hear! No guardian have they apart from Him, since He allots to no one a share in His rule!"”
[ قُلِ اللَّهُ أَعْلَمُ بِمَا لَبِثُوا ] ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - ئه‌گه‌ر زانیاریت نه‌بوو بڵێ: خوای گه‌وره خۆی باشتر ئه‌زانێ كه چه‌ندێك مانه‌وه، یاخود له دوای ئه‌وه‌ی كه خه‌ڵكى دۆزیانیه‌وه تا كاتی پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - چه‌ندێك بووه ته‌نها خوا خۆى ده‌زانێت [ لَهُ غَيْبُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ] نهێنی ئاسمانه‌كان و زه‌وی ته‌نها لای خوای گه‌وره‌یه‌و كه‌سى تر نایزانێت [ أَبْصِرْ بِهِ وَأَسْمِعْ ] سه‌رسامم به‌وه‌ی كه خواى گه‌وره هه‌موو شتێك ئه‌بینێت و ئه‌بیستێت و هیچ شتێكى لێ ناشاردرێته‌وه‌و كه‌س وه‌كو خوا نابینێت و نابیستێت [ مَا لَهُمْ مِنْ دُونِهِ مِنْ وَلِيٍّ ] ئه‌وان جگه له خوای گه‌وره هیچ دۆست و سه‌رخه‌رێكیان نیه [ وَلَا يُشْرِكُ فِي حُكْمِهِ أَحَدًا (٢٦) ] وه هیچ كه‌سێكیش شه‌ریكی خوای گه‌وره نیه له حوكمی خوای گه‌وره بڕیار بدات، یان خوای گه‌وره ڕاوێژی پێ بكات .