Al-Kahf • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَقُلِ ٱلْحَقُّ مِن رَّبِّكُمْ ۖ فَمَن شَآءَ فَلْيُؤْمِن وَمَن شَآءَ فَلْيَكْفُرْ ۚ إِنَّآ أَعْتَدْنَا لِلظَّٰلِمِينَ نَارًا أَحَاطَ بِهِمْ سُرَادِقُهَا ۚ وَإِن يَسْتَغِيثُوا۟ يُغَاثُوا۟ بِمَآءٍۢ كَٱلْمُهْلِ يَشْوِى ٱلْوُجُوهَ ۚ بِئْسَ ٱلشَّرَابُ وَسَآءَتْ مُرْتَفَقًا ﴾
“And say: "The truth [has now come] from your Sustainer: let, then, him who wills, believe in it, and let him who wills, reject it." Verily, for all who sin against themselves [by rejecting Our truth] We have readied a fire whose billowing folds will encompass them from all sides; and if they beg for water, they will be given water [hot] like molten lead, which will scald their faces: how dreadful a drink, and how evil a place to rest!”
[ وَقُلِ الْحَقُّ مِنْ رَبِّكُمْ ] ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - به‌و بێ ئاگایانه بڵێ: ئه‌م دینه‌ى كه من هێناومه حه‌قه‌و هیچ گومانى تێدا نیه‌و له لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه‌یه‌و له لایه‌ن كه‌سی تره‌وه نیه [ فَمَنْ شَاءَ فَلْيُؤْمِنْ ] جا هه‌ر كه‌سێك ویستی لێیه با ئیمان بێنێ [ وَمَنْ شَاءَ فَلْيَكْفُرْ ] وه هه‌ر كه‌سێكیش ویستی لێیه با كوفر بكات، به‌ڵام [ إِنَّا أَعْتَدْنَا لِلظَّالِمِينَ نَارًا أَحَاطَ بِهِمْ سُرَادِقُهَا ] ئێمه بۆ سته‌مكاران ئه‌وانه‌ی كه كوفر هه‌ڵئه‌بژێرن ئاگرێكمان بۆ داناون كه ده‌وری ماڵیانی گرتووه، (سورادق): خانوو ماڵێك له قوماش دروست كرابێ وه‌كو خێمه چۆن ئاگری پێوه بنێیت به یه‌كجار هه‌موو لایه‌كانی ئه‌یگرێ به‌و شێوازه ئاگر ئه‌یانگرێته‌وه‌و ده‌وریان ئه‌دات و رزگاربوونیان نیه [ وَإِنْ يَسْتَغِيثُوا يُغَاثُوا بِمَاءٍ كَالْمُهْلِ يَشْوِي الْوُجُوهَ ] وه ئه‌گه‌ر داوای فریاكه‌وتن و ئاو بكه‌ن ئه‌وه ئاوێكیان پێ ئه‌درێ وه‌كو زه‌یت و مسی تواوه وایه، وه ره‌ش و خه‌ست و بۆگه‌نه به‌ئاگرى دۆزه‌خ كوڵێنراوهو له‌وپه‌ڕى گهرمیدایهو ده‌موچاو و ڕوویان ئه‌سووتێنێ له‌به‌ر گه‌رمی [ بِئْسَ الشَّرَابُ وَسَاءَتْ مُرْتَفَقًا (٢٩) ] كه ئه‌مه خراپترین خواردنه‌وه‌یه وه خراپترین شوێنه كه تیایدا پشوو بده‌ن.