Al-Kahf • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَإِذْ قُلْنَا لِلْمَلَٰٓئِكَةِ ٱسْجُدُوا۟ لِءَادَمَ فَسَجَدُوٓا۟ إِلَّآ إِبْلِيسَ كَانَ مِنَ ٱلْجِنِّ فَفَسَقَ عَنْ أَمْرِ رَبِّهِۦٓ ۗ أَفَتَتَّخِذُونَهُۥ وَذُرِّيَّتَهُۥٓ أَوْلِيَآءَ مِن دُونِى وَهُمْ لَكُمْ عَدُوٌّۢ ۚ بِئْسَ لِلظَّٰلِمِينَ بَدَلًۭا ﴾
“AND [remember that] when We told the angels, "Prostrate yourselves before Adam," they all prostrated themselves, save Iblis: he [too] was one of those invisible beings, but then he turned away from his Sustainer's command. Will you, then, take him and his cohorts for (your], masters instead of Me, although they are your foe? How vile an exchange on the evildoers' part!”
[ وَإِذْ قُلْنَا لِلْمَلَائِكَةِ اسْجُدُوا لِآدَمَ ] كاتێك ئێمه به فریشته‌كانمان وت كڕنۆشی ڕێز‌و ئیحترام و به‌گه‌وره‌زانین بۆ ئاده‌م به‌رن [ فَسَجَدُوا إِلَّا إِبْلِيسَ ] هه‌موویان كڕنۆشیان برد ته‌نها ئیبلیس نه‌بێ كه ڕه‌تی كرده‌وه كڕنۆش بۆ ئاده‌م به‌رێت و وتی: من له‌و باشترم منت له ئاگر دروست كردووه ئه‌وت له خۆڵ دروست كردووه [ كَانَ مِنَ الْجِنِّ ] وه ئیبلیس مه‌لائیكه‌ت نه‌بووه به‌ڵكو له جنی بوو [ فَفَسَقَ عَنْ أَمْرِ رَبِّهِ ] وه له گوێڕایه‌ڵی و فه‌رمانی خوای گه‌وره ده‌رچوو [ أَفَتَتَّخِذُونَهُ وَذُرِّيَّتَهُ أَوْلِيَاءَ مِنْ دُونِي ] ئایا ئێوه ئیبلیس و نه‌وه‌كانی ئه‌كه‌نه دۆست و پشتیوانی خۆتان جگه له من له دوای ئه‌وه‌ی كه بێ فه‌رمانی خوای گه‌وره‌ی كرد [ وَهُمْ لَكُمْ عَدُوٌّ ] له كاتێكدا ئه‌وان دوژمنی ئاشكرای ئێوه‌ن [ بِئْسَ لِلظَّالِمِينَ بَدَلًا (٥٠) ] خراپترین شته كه سته‌مكاران خۆشه‌ویستی و پشتیوانی خوای گه‌وره ئه‌گۆڕنه‌وه به شه‌یتان .