Al-Kahf • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ أَمَّا ٱلسَّفِينَةُ فَكَانَتْ لِمَسَٰكِينَ يَعْمَلُونَ فِى ٱلْبَحْرِ فَأَرَدتُّ أَنْ أَعِيبَهَا وَكَانَ وَرَآءَهُم مَّلِكٌۭ يَأْخُذُ كُلَّ سَفِينَةٍ غَصْبًۭا ﴾
“"As for that boat, it belonged to some needy people who toiled upon the sea -and I desired to damage it because (I knew that] behind them was a king who is wont to seize every boat by brute force.”
{حیكمەت لە كون كردنی كەشتییەكە} [ أَمَّا السَّفِينَةُ فَكَانَتْ لِمَسَاكِينَ يَعْمَلُونَ فِي الْبَحْرِ ] فه‌رمووی: یه‌كه‌م شتیان كه‌شتییه‌كه كه كونم كرد ئه‌و كه‌شتییه هی كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی هه‌ژار بوو له‌و ده‌ریایه ئیشیان به‌و كه‌شتییه ئه‌كرد، (كه‌شتى¬یه‌كیان هه‌یه‌و ئیشى پێ ده‌كه‌ن به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ى به‌شى بژێوى ژیانیان ناكات پێیان ده‌وترێت مسكین) [ فَأَرَدْتُ أَنْ أَعِيبَهَا ] منیش ویستم عه‌یبداری بكه‌م و كونێكی تێ بكه‌م [ وَكَانَ وَرَاءَهُمْ مَلِكٌ ] له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌وبه‌ر ئاوه‌كه وه‌ك (ابن عباس) ئه‌فه‌رمووێ: له پێشیانه‌وه پاشایه‌كی سته‌مكار هه‌بوو [ يَأْخُذُ كُلَّ سَفِينَةٍ غَصْبًا (٧٩) ] هه‌موو كه‌شتییه‌ك كه بێ عه‌یب و چاك بێ داگیری ئه‌كات و بۆ خۆی ئه‌یبات بۆیه عه‌یبدارم كرد بۆ ئه‌وه‌ی داگیری نه‌كات، نه‌ك بۆ ئه‌وه‌ى زیان به‌وان بگه‌یه‌نم و نوقمیان بكه‌م.