Al-Kahf • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَأَمَّا ٱلْغُلَٰمُ فَكَانَ أَبَوَاهُ مُؤْمِنَيْنِ فَخَشِينَآ أَن يُرْهِقَهُمَا طُغْيَٰنًۭا وَكُفْرًۭا ﴾
“"And as for that young man, his parents were [true] believers - whereas we had every reason to fear that he would bring bitter grief upon them by [his] overweening wickedness and denial of all truth:”
{حیكمەت لە كوشتنی منداڵەكە} [ وَأَمَّا الْغُلَامُ فَكَانَ أَبَوَاهُ مُؤْمِنَيْنِ ] وه مناڵه‌كه‌یش كه كوشتم دایك و باوكی باوه‌ڕداربوون و خۆى گه‌وره بوایه كافر ده‌رده‌چوو [ فَخَشِينَا أَنْ يُرْهِقَهُمَا طُغْيَانًا وَكُفْرًا (٨٠) ] له‌وه ترساین كه دواتر دایك و باوكه‌كه‌ی تووشی توغیان و له‌ڕێ ده‌رچوون و كوفر بكات، ئه‌مانه هه‌مووی غه‌یبه‌و خوای گه‌وره پێی وتبوو ئه‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه ئه‌و دایك و باوكه‌ش تووشی كوفر‌و گومڕایی بكات، بۆیه بۆ منداڵه‌كه باشتر بوو چونكه منداڵى موسڵمان پێش بالغ بوون بمرێت ده‌چێته به‌هه‌شته‌وه، وه بۆ دایك و باوكیشى باشتر بوو چونكه شه‌فاعه‌تیان بۆ ده‌كات و له‌به‌ر ده‌رگاى به‌هه‌شت چاوه‌ڕوانیان ده‌كات، وه خوا منداڵى تر‌ى صاڵح و چاكى پێ به‌خشین، (بۆیه مرۆڤى باوه‌ڕدار ده‌بێت رازى بێت به بڕیارى خواى گه‌وره، وه خواى گه‌وره خۆى باشتر ده‌زانێت چى شتێك بۆ مرۆڤى موسڵمان خێرى تێدایه‌و باشتره) .