Al-Kahf • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَأَمَّا ٱلْجِدَارُ فَكَانَ لِغُلَٰمَيْنِ يَتِيمَيْنِ فِى ٱلْمَدِينَةِ وَكَانَ تَحْتَهُۥ كَنزٌۭ لَّهُمَا وَكَانَ أَبُوهُمَا صَٰلِحًۭا فَأَرَادَ رَبُّكَ أَن يَبْلُغَآ أَشُدَّهُمَا وَيَسْتَخْرِجَا كَنزَهُمَا رَحْمَةًۭ مِّن رَّبِّكَ ۚ وَمَا فَعَلْتُهُۥ عَنْ أَمْرِى ۚ ذَٰلِكَ تَأْوِيلُ مَا لَمْ تَسْطِع عَّلَيْهِ صَبْرًۭا ﴾
“"And as for that wall, it belonged to two orphan boys [living] in the town, and beneath it was [buried] a treasure belonging to them [by right]. Now their father had been a righteous man, and so thy Sustainer willed it that when they come of age they should bring forth their treasure by thy Sustainer's grace. "And I did not do (any of] this of my own accord: this is the real meaning of all [those events] that thou wert unable to bear with patience."”
{حیكمەت لە چاك كردنەوەی دیوارەكە} [ وَأَمَّا الْجِدَارُ فَكَانَ لِغُلَامَيْنِ يَتِيمَيْنِ فِي الْمَدِينَةِ ] وه دیواره‌كه‌ش كه چاكم كرده‌وه هی دوو منداڵی بێ باوك بوو له‌م شاره‌دا [ وَكَانَ تَحْتَهُ كَنْزٌ لَهُمَا ] وه له ژێر دیواره‌كه‌دا كه‌نزو ماڵێكی زۆری لێ بوو باوكی له‌وێ بۆی دانابوون [ وَكَانَ أَبُوهُمَا صَالِحًا ] وه باوكیشیان پیاو چاك بووه [ فَأَرَادَ رَبُّكَ أَنْ يَبْلُغَا أَشُدَّهُمَا ] به‌هۆی چاكی باوكیانه‌وه خوای گه‌وره ویستی تا منداڵه‌كان بالغ ئه‌بن و پێ ئه‌گه‌ن ئه‌و كاته جارێكی تر دیواره‌كه ئه‌ڕوخێت ئه‌و كاته كه‌نزه‌كه خۆیان ده‌ری بكه‌ن به‌ڵام ئێستا بڕوخێت خه‌ڵك ئه‌یبات [ وَيَسْتَخْرِجَا كَنْزَهُمَا رَحْمَةً مِنْ رَبِّكَ ] وه كه‌نزه‌كه‌یان ده‌ست خۆیان بكه‌وێ وه‌كو ڕه‌حمه‌تێك له خوای گه‌وره‌وه بۆ ئه‌وان وه به‌هۆی چاكی باوكیانه‌وه (كه‌واته چاكى باوك هۆكاره بۆ پاراستنى منداڵه‌كانى له دواى خۆى) [ وَمَا فَعَلْتُهُ عَنْ أَمْرِي ] وه ئه‌و شتانه‌ی كه كردم هیچی له خۆمه‌وه نه‌مكردووه به‌ڵكو هه‌مووی به وه‌حی بووه له خوای گه‌وره‌وه (كه ئه‌مه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه خضر پێغه‌مبه‌ر بووه - صلى الله عليه وسلم -) [ ذَلِكَ تَأْوِيلُ مَا لَمْ تَسْطِعْ عَلَيْهِ صَبْرًا (٨٢) ] ئه‌مه لێكدانه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و شتانه بوو كه تۆ نه‌تتوانی ئارامیان له‌سه‌ر بگری (هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نیه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه ئێستا خضر پێغه‌مبه‌ر - صلى الله عليه وسلم - زیندوو بێت، به‌ڵكو به‌ڵگه هه‌یه له قورئان و سوننه‌ت كه ته‌نها عیسى پێغه‌مبه‌ر - صلى الله عليه وسلم - ماوه‌و خواى گه‌وره به‌رزى كردۆته‌وه‌و له كۆتایى زه‌مان دایده‌به‌زێنێت و ده‌ججال ده‌كوژێت، جگه له‌و كه‌سى تر نه‌ماوه‌و هه‌موویان مردوون).