Al-Kahf • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَيَسْـَٔلُونَكَ عَن ذِى ٱلْقَرْنَيْنِ ۖ قُلْ سَأَتْلُوا۟ عَلَيْكُم مِّنْهُ ذِكْرًا ﴾
“AND THEY will ask thee about the Two-Horned One. Say: "I will convey unto you something by which he ought to be remembered."”
{به‌سه‌رهاتى (ذو القرنين)} [ وَيَسْأَلُونَكَ عَنْ ذِي الْقَرْنَيْنِ ] ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - كافرانى مه‌ككه پرسیارت لێ ئه‌كه‌ن ده‌رباره‌ی (ذي القرنين)، كه پیاوچاكێك بووه، بۆیه پێی وتراوه: (ذو القرنين) له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له بان سه‌ری شوێنی دوو شاخ هه‌بووه، یاخود له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه موڵكی ڕۆم و فارسی به‌ده‌ست بووه‌و هه‌ردووكی گرتووه، یاخود وتراوه: له خۆرهه‌ڵاته‌وه گه‌یشتۆته لای ئه‌و شاخه‌ی كه خۆری لێ هه‌ڵدێت، وه له خۆرئاوایشه‌وه گه‌یشتۆته لای ئه‌و شاخه‌ی كه خۆری لێ ئاوا ئه‌بێت، گه‌یشتووه به هه‌ردوو شاخه‌كه [ قُلْ سَأَتْلُو عَلَيْكُمْ مِنْهُ ذِكْرًا (٨٣) ] ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - پرسیاری (ذي القرنين)ت لێ ئه‌كه‌ن تۆ پێیان بڵێ: ئێستا شتێكتان له به‌سه‌رهاتی ئه‌و پیاوه بۆ ئه‌گێڕمه‌وه .