Al-Kahf • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ حَتَّىٰٓ إِذَا بَلَغَ مَغْرِبَ ٱلشَّمْسِ وَجَدَهَا تَغْرُبُ فِى عَيْنٍ حَمِئَةٍۢ وَوَجَدَ عِندَهَا قَوْمًۭا ۗ قُلْنَا يَٰذَا ٱلْقَرْنَيْنِ إِمَّآ أَن تُعَذِّبَ وَإِمَّآ أَن تَتَّخِذَ فِيهِمْ حُسْنًۭا ﴾
“[And he marched westwards] till, when he came to the setting of the sun, it appeared to him that it was setting in a dark, turbid sea; and nearby he found a people [given to every kind of wrongdoing]. We said: "O thou Two-Horned One! Thou mayest either cause [them] to suffer or treat them with kindness!"”
[ حَتَّى إِذَا بَلَغَ مَغْرِبَ الشَّمْسِ ] تا گه‌یشته ئه‌و شوێنه‌ی كه خۆری لێ ئاوا ئه‌بێ ئه‌وپه‌ڕی زه‌وی له خۆرئاواوه كه هیچ شتێكی تر نه‌ما ته‌نها ده‌ریا نه‌بێ [ وَجَدَهَا تَغْرُبُ فِي عَيْنٍ حَمِئَةٍ ] بینی كه خۆر ئاوا ئه‌بێ له شوێنێك وه‌كو قوڕ له‌به‌ر چاوی ئه‌م وه‌كو قوڕێكی ڕه‌ش وایه، وه گه‌رمه چونكه له تیشكى خۆره‌وه نزیكه [ وَوَجَدَ عِنْدَهَا قَوْمًا ] وه له‌وێ لای خۆرئاوا قه‌ومێكی بینی [ قُلْنَا يَا ذَا الْقَرْنَيْنِ إِمَّا أَنْ تُعَذِّبَ وَإِمَّا أَنْ تَتَّخِذَ فِيهِمْ حُسْنًا (٨٦) ] وتمان: ئه‌ی (ذي القرنين) ئه‌مانه قه‌ومێكی كافرن یان ئه‌وه‌تا ئه‌بێ سزایان بده‌ی ئه‌وه‌ی كه كافره‌و موسڵمان نابێت، یان ئه‌وه‌تا چاكسازیان تیادا بكه‌یت و چاكیان بكه‌یت و بانگه‌وازیان بكه‌ی بۆ ڕێگای ڕاست و حه‌ق و دینداری (واته: خواى گه‌وره زاڵى كرد به‌سه‌ر ئه‌و قه‌ومه‌داو سه‌ركه‌وت به‌سه‌ریانداو كه‌وتنه ژێر ده‌سه‌ڵاتیه‌وه) .