Maryam • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ قَالَ كَذَٰلِكِ قَالَ رَبُّكِ هُوَ عَلَىَّ هَيِّنٌۭ ۖ وَلِنَجْعَلَهُۥٓ ءَايَةًۭ لِّلنَّاسِ وَرَحْمَةًۭ مِّنَّا ۚ وَكَانَ أَمْرًۭا مَّقْضِيًّۭا ﴾
“[The angel] answered: "Thus it is; [but] thy Sustainer says, `This is easy for Me; and [thou shalt have a son,] so that We might make him a symbol unto mankind and an act of grace from US. And it was a thing decreed [by God]:”
[ قَالَ كَذَلِكِ ] فه‌رمووی: به‌ڵێ به‌م شێوازه‌یه [ قَالَ رَبُّكِ هُوَ عَلَيَّ هَيِّنٌ ] په‌روه‌ردگارت ئه‌فه‌رمووێ: ئه‌م شته له‌لای من ئاسانه كه كه‌سێك به‌بێ باوك له دایك بێت، پێشتریش ئاده‌مم به‌بێ دایك و باوك دروستكرد‌و حه‌ووایشم له په‌راسوى چه‌پى ئاده‌م دروستكرد [ وَلِنَجْعَلَهُ آيَةً لِلنَّاسِ ] وه تا ئه‌و منداڵه ببێته نیشانه‌یه‌ك له نیشانه‌كانی توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی خوای گه‌وره بۆ خه‌ڵكی [ وَرَحْمَةً مِنَّا ] وه ببێته هۆی ڕه‌حمه‌تێك له خواوه بۆ هیدایه‌ت دانی خه‌ڵكی و ببێت به پێغه‌مبه‌ر [ وَكَانَ أَمْرًا مَقْضِيًّا (٢١) ] وه ئه‌مه كارێكه‌و بڕیاری له‌سه‌ر دراوه‌و ئه‌بێ ڕووبدات بۆیه ئارام بگره له‌سه‌ر بڕیارى په‌روه‌ردگارت.