Maryam • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ فَأَجَآءَهَا ٱلْمَخَاضُ إِلَىٰ جِذْعِ ٱلنَّخْلَةِ قَالَتْ يَٰلَيْتَنِى مِتُّ قَبْلَ هَٰذَا وَكُنتُ نَسْيًۭا مَّنسِيًّۭا ﴾
“And [when] the throes of childbirth drove her to the trunk of a palm-tree, she exclaimed: "Oh, would that I had died ere this, and had become a thing forgotten, utterly forgotten!"”
[ فَأَجَاءَهَا الْمَخَاضُ إِلَى جِذْعِ النَّخْلَةِ ] كه ژانی منداڵ بوونی بۆ هات ژانی مناڵ بوونه‌كه بردی به‌ره‌و ژێر دارخورمایه‌ك [ قَالَتْ يَا لَيْتَنِي مِتُّ قَبْلَ هَذَا ] ئه‌میش ئاواتی خواست خۆزگه پێش ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌م به‌سه‌ردا بێ بمردمایه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكى گومانی خراپم پێ نه‌بات (ئه‌مه‌یش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه دروسته مرۆڤـ له كاتى فیتنه‌دا ئاوات بخوازێت به مردن) [ وَكُنْتُ نَسْيًا مَنْسِيًّا (٢٣) ] وه خۆزگه من شتێكی بێ ڕێز بوومایه‌و هه‌ر باس نه‌كرامایه، یاخود هه‌ر دروست نه‌كرامایه، یاخود وه‌كو په‌ڕۆی حه‌یزاوی بوومایه كه فڕێ ئه‌درێ و ناوم نه‌بوایه.