Maryam • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ فَٱخْتَلَفَ ٱلْأَحْزَابُ مِنۢ بَيْنِهِمْ ۖ فَوَيْلٌۭ لِّلَّذِينَ كَفَرُوا۟ مِن مَّشْهَدِ يَوْمٍ عَظِيمٍ ﴾
“And yet, the sects [that follow the Bible] are at variance among themselves [about the nature of Jesus Woe, then, unto all who deny the truth when that awesome Day will appear!”
[ فَاخْتَلَفَ الْأَحْزَابُ مِنْ بَيْنِهِمْ ] حیزب و فیرقه‌و گروپهكانى ئه‌هلی كتاب ئیختیلاف و جیاوازی كه‌وته نێوانیانه‌وه ده‌رباره‌ی عیسا - صلى الله عليه وسلم - جووله‌كه ئه‌یانوت: كوڕی زینایه‌و دایكی زینای كردووه، گاوره‌كان هه‌ندێكیان ئه‌یانوت: خوایه، وه هه‌ندێكیان ده‌یانوت: كوڕی خوایه، وه هه‌ندێكیان ئه‌یانوت: یه‌كێكه له سێ خوایه‌كه، وه موسڵمانان وتیان به‌نده‌و پێغه‌مبه‌رى خوایه كه ئه‌مه وته‌و بیروباوه‌ڕى حه‌قه سه‌باره‌ت به عیسى- صلى الله عليه وسلم - كه خواى گه‌وره رێنمایى كردووین بۆى [ فَوَيْلٌ لِلَّذِينَ كَفَرُوا مِنْ مَشْهَدِ يَوْمٍ عَظِيمٍ (٣٧) ] خوای گه‌وره‌ش ئه‌فه‌رمووێ: هه‌ڕه‌شه‌و دۆزه‌خ بۆ ئه‌و كافرانه له دیمه‌نه‌كانی ڕۆژی قیامه‌ت كه ڕۆژێكی یه‌كجار گه‌وره‌یه خوای گه‌وره سزایان ئه‌دا له‌سه‌ر ئه‌و قسانه‌یان كه درۆ بۆ خواى گه‌وره هه‌ڵده‌به‌ستن و ده‌ڵێن منداڵى هه‌یه.