Maryam • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَأَنذِرْهُمْ يَوْمَ ٱلْحَسْرَةِ إِذْ قُضِىَ ٱلْأَمْرُ وَهُمْ فِى غَفْلَةٍۢ وَهُمْ لَا يُؤْمِنُونَ ﴾
“hence, warn them of [the coming of] the Day of Regrets, when everything will have been decided-for as yet they are heedless, and they do not believe [in it].”
[ وَأَنْذِرْهُمْ يَوْمَ الْحَسْرَةِ إِذْ قُضِيَ الْأَمْرُ وَهُمْ فِي غَفْلَةٍ وَهُمْ لَا يُؤْمِنُونَ (٣٩) ] پێغه‌مبه‌رى خوا - صلى الله عليه وسلم - ده‌فه‌رمێت: كه به‌هه‌شتییه‌كان چونه به‌هه‌شته‌وه‌و دۆزه‌خییه‌كان چوونه دۆزه‌خه‌وه مردن له‌سه‌ر شێوه به‌رانێك ده‌هێنرێت و له نێوان به‌هه‌شت و دۆزه‌خ راده‌گیرێت و ده‌وترێت: ئه‌ى به‌هه‌شتییه‌كان ئایا ئه‌مه ده‌ناسن؟ ده‌ڵێن به‌ڵێ مردنه، وه به‌دۆزه‌خییه‌كان ده‌وترێت: ئایا ئه‌مه ده‌ناسن؟ ده‌ڵێن: به‌ڵێ مردنه، فه‌رمان ده‌كرێت و سه‌رده‌بڕدرێت و ده‌وترێت: ئه‌ى به‌هه‌شتییه‌كان ئێوه نه‌مرن و مردن نه‌ما، وه ئه‌ى دۆزه‌خیه‌كان ئێوه نه‌مرن و مردن نه‌ما، پاشان پێغه‌مبه‌رى خوا - صلى الله عليه وسلم - ئه‌م ئایه‌ته‌ى خوێنده‌وه: ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - ئاگاداریان بكه‌وه له‌و ڕۆژه‌ی كه په‌شیمان ئه‌بنه‌وه كه ڕۆژی قیامه‌ته كاتێك كه هه‌موو شتێك بڕیاری له‌سه‌ر ئه‌درێ و یه‌كلا ئه‌كرێته‌وه‌و كۆمه‌ڵێك بۆ به‌هه‌شت و كۆمه‌ڵێك بۆ دۆزه‌خ جیا ده‌كرێته‌وه به‌ڵام ئه‌وانه‌ی ئێستا له دونیان بێ‌ئاگان وه ئه‌وان ئیمان ناهێنن.