Maryam • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ يَرِثُنِى وَيَرِثُ مِنْ ءَالِ يَعْقُوبَ ۖ وَٱجْعَلْهُ رَبِّ رَضِيًّۭا ﴾
“who will be my heir as well as an heir [to the dignity] of the House of Jacob; and make him, O my Sustainer, well-pleasing to Thee!"”
[ يَرِثُنِي وَيَرِثُ مِنْ آلِ يَعْقُوبَ ] تا ببێ به میراتگری من و میراتگری ئالی یه‌عقوب له میراتی زانست و زانیارى و پێغه‌مبه‌رایه‌تی نه‌ك میراتی ماڵ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زه‌كه‌ریا - صلى الله عليه وسلم - خۆی كه‌سێكی هه‌ژار بووه‌و دارتاش بووه، وه پێغه‌مبه‌رانیش له‌وه گه‌وره‌ترن كه داوای منداڵ بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كه ببێ به میراتگری ماڵ و سه‌روه‌ت و سامانیان، وه كه‌س نابێت به میراتگرى پێغه‌مبه‌ران و ئه‌وه‌ى به‌جێى ده‌هێڵن ده‌بێت به صه‌ده‌قه [ وَاجْعَلْهُ رَبِّ رَضِيًّا (٦) ] وه ئه‌ی په‌روه‌ردگار ئه‌و مناڵه‌ی كه پێم ئه‌به‌خشی منداڵێك بێ كه خۆت وه به‌نده‌كانیش لێی ڕازی بن له دین و ڕه‌وشت و ئه‌خلاقی.