Maryam • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ إِلَّا مَن تَابَ وَءَامَنَ وَعَمِلَ صَٰلِحًۭا فَأُو۟لَٰٓئِكَ يَدْخُلُونَ ٱلْجَنَّةَ وَلَا يُظْلَمُونَ شَيْـًۭٔا ﴾
“Excepted, however, shall be those who repent and attain to faith and do righteous deeds: for it is they who will enter paradise and will not be wronged in any way:”
[ إِلَّا مَنْ تَابَ وَآمَنَ وَعَمِلَ صَالِحًا ] ته‌نها كه‌سانێك نه‌بێت كه ته‌وبه بكه‌ن و ئیمان بێنن و كرده‌وه‌ی چاك بكه‌ن، (كرده‌وه‌ى چاك ئه‌وه‌یه بۆ خوا بێت و بۆ ریا نه‌بێت، وه له‌سه‌ر سوننه‌ت بێت و بیدعه نه‌بێت) [ فَأُولَئِكَ يَدْخُلُونَ الْجَنَّةَ ] ئا ئه‌مانه ئه‌چنه به‌هه‌شته‌وه، چونكه ته‌وبه كردن تاوانى پێشتر ناهێڵێت و ده‌یسڕێته‌وه [ وَلَا يُظْلَمُونَ شَيْئًا (٦٠) ] وه هیچ زوڵم و سته‌میان لێ ناكرێ و پاداشتیان لێ كه‌م ناكرێته‌وه.